بانگەواز بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی کۆتایی دادگایکردنی دیجلە موفتوئۆغلۆ راگەیەندرا

دامەزراوە میدیاییە هاوپیشەکان بانگەوازییان بۆ بەشداربوون لە دانیشتینی کۆتایی لەسەر دۆسیەی هاوسەرۆکی دەفەگە، دیجلە موفتوئۆغلۆ کرد. کە ٢٥ی مانگ لە دادگای ئامەد ئەنجام دەدرێت.

بانگەوازەکە لە لایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات (دەفەگە)، نوێنەرایەتی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی تورکیا و چەند دامەزراوەیەکەی دیکەی میدیاییەوە کراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ئیدیتۆری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و هاوسەرۆکی گشتی دەفەگە دیجلە موفتوئۆغلۆ بە هۆکاری کاری ڕۆژنامەوانی و پڕوپاگەندەی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دادگای دەکرێت. کە بڕیارە لە ٢٤ی تشرینی یەکەم لە دانیشتنی دادگادا بڕیاری لە بارەوە بدرێت.

بانگەواز بۆ پشتیوانی

ئاماژەش بەوەکراوە لەگەڵ زیاتر بوونی فشارەکانی سەر راگەیاندنی ئازاددا، دادگایکردنی ڕۆژنامەوان موفتوئۆغلۆ بە مانای هەڕەشەکردن دێت لەبەرامبەر ئازادی ڕاگەیاندن و بەها بنەڕەتییەکانی دیموکراسی و هەروەها هاتووە: "بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی دیجلە موفتوئۆغلۆ و هەموو ڕۆژنامەوانانی تر بانگەوازی پشتیوانی دەربڕین دەکەین. ڕۆژنامەوانی بەشێکی بنەڕەتی دیموکراسییە و پاراستنی ڕۆژنامەوانان بە مانای بەرگریکردن لە ئازادی بیرکردنەوە دێت."