کوردستانیان لە شارەکانی هامبورگ، شتوتگارت، نورنبێرگ و هێرفۆردی ئەڵمانیا رژانە سەر شەقامەکان و رایانگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هێڵی سوورمانە.
هامبورگ
کوردستانیان لەسەر داوای یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکان لە هامبورگ کۆبوونەوە و پۆستەرێکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردەوە و دەستیان بە وتنەوەى دروشم کرد.
کوردستان لە شاری هامبورگ کاردانەوەیان بەرامبەر بە هەواڵی پەیوەندیدار بە ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نیشاندا و بە خێرایی رژانە سەر شەقامەکان و رایانگەیاند، دەبێت بە خێرایی پارێزەران و بنەماڵەکان بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە رێبەری گەلی کورد بکەوێت.
چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و دوای رێزگرتنەکە، جانسو ئۆزدەمیر هاوسەرۆکی پارتی چەپ لە هامبورگ رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان هێڵی سووری گەلی کوردە. راشیگەیاند، "ئۆجالان بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کورد ئاکتۆری سەرەکی و بنەڕەتییە. تەندروستیی پەیوەندیی بە هەموو گەلی کوردەوە هەیە و ئێمە چاوەرێی وەرگرتنی ئاگاداریی خێراین لە تەندروستییان".
سەرحەد چەتین کایا بە ناوی یەکێتیی هێزە دیموکراتیەکان رایگەیاند، "عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادە و ورەی گەلی کوردە. لەبەر ئەوەش دۆخ و تەندروستییان پەیوەندیی بە هەموومانەوە هەیە. دەوڵەتی تورک و ئەردۆغانی دیکتاتۆر دەبێت ئەوە باش بزانن، کە ئەم گەلە هەموو کات خاوەنداری و پشتیوانی لە عەبدوڵا ئۆجالان دەکات و تەندروستییان بە تەندروستیی خۆیان دەزانن. بە گەمەکردن لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان سەبری ئێمە تاقی مەکەنەوە. ئەم گەلە تاوەکو دوا هەناسە و بەخشینی گیانی خۆی، پابەندی عەبدوڵا ئۆجالانە".
لە کاتی چالاکییەکەدا، فاشیستێک خواستی چالاکییەکە تێکبدات، بەڵام لەلایەن ئەرکدارانی چالاکییەکەوە لە گۆڕەپانەکە دوورخرایەوە.
گروپێکی ئانتی فاشیستی ئەڵمانی پشتیوانییان لە چالاکییەکە کرد. چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بمرێ ئەردۆغان" و "ئەردۆغانی تیرۆریست" کۆتایی پێهات.
شتوتگارت
لە شاری شتوتگارت بە پێشەنگایەتیی تەجەشە و تەکۆژن گردبوونەوەیەک رێکخرا. لەو چالاکییەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترایەوە. چالاکوانان لە چالاکییەکەیاندا رایانگەیاند، "چالاکییەکەمان تاوەکو ئازادیی رێبەر ئاپۆ بەردەوامیی دەبێت".
نورنبێرگ
لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا بە دروشمی "تەندروستییان تەندروستیمانە، ژیانی ژیانمانە" چالاکییەک رێکخرا.
هێرفۆرد
لە شاری هێرفۆرد لەسەر بانگەوازەکەى کەجەدەکە ئەوروپا و تەژەکە ئەوروپا و بە ئامانجی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی کەجەدەکە ئەوروپا راگەیاندراوێک خوێندرایەوە. لە بەردەوامیی چالاکییەکەدا سەرحەد جوان و کەدکار ئێزدی بە ناوی تەجەشەوە وتەیان پێشکەشکرد.
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بێ ئۆجالان، جیهانتان بەسەردا خاپور دەکەین"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترانەوە.
لە چالاکییەکەدا راگەیاندرا تاوەکو ئاگادارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەیەت، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
ژ.ت