بەبۆنەی جەژنەوە بنەماڵەکان سەردانی ئیمرالییان کرد

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بنەماڵەکان سەردانی ئیمرالییان کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و ٦ زیندانی دیکە دیداریان ئەنجام دا.

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، بنەماڵەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ و زیندانییانی ئیمرالی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش، زەکی بایهان، مەحموود یامالاک و ئەنگین ئاتابەی، دیداریان ئەنجام دا.

لە چوارچێوەی سەردانی بنەماڵەکاندا، دوێنی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ برازاکانی عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ڕحا و عەلی ئۆجالان دیداری ئەنجام دا، ئەمە بۆ جارێ یەکەمە کە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ هەردوو برازاکەیدا دوای ٢٦ ساڵ دیدار ئەنجام دەدات.

لە هەمان ڕۆژدا، حامیلی یڵدرم لەگەڵ براکەی و ئامۆزاکەیدا، عومەر خەیری کۆناریش لەگەڵ براکەیدا دیداریان ئەنجام دا.

هەروەها ئەمڕۆ، وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی ئیمرالی، لە چوارچێوەی سەردانی بنەماڵەکاندا لەگەڵ براکانیدا دیداری ئەنجام دا.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، هەریەک لە ئەنگین ئاتابەی، مەحموود یامالاک و زەکی بایهان، کە ماوەیەک لەمەو پێش گواسترانەوە بۆ دوورگەری ئیمرالی لەگەڵ خانەوادەکانیان دیداریان ئەنجام دا.