بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە دەن هاگ لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی چالاکیان ئەنجامدا و بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان (OPCW ) شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە دەن هاگ لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی چالاکیان ئەنجامدا و بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان (OPCW ) شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا، بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان (OPCW ) لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد.
کوردستانیان بە دروشمی "هێرشی چەکی کیمیایی لەسەر گەلی کورد راوەستێنن' و ' بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان (OPCW ) بۆچی لێکۆلینەوە ناکات؟' رێکخراوەکە بەهۆی بێدەنگی لەبەرانبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد.
چالاکیەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ ئەو گەریلایانەی کە لە تێکۆشانی ئازادیدا شەهید بوون، دەستی پێکرد.
خۆشناو ئاتا کە چەندین مانگە لەبەردەم باڵەخانەی بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان (OPCW ) دەستی بە چالاکی کردووە، بە پانکارتی 'دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی برازای منیان شەهید کرد' لە ریزی پێشەوەی چالاکیەکەدا جێی خۆی گرت. چالاکوانان بە پانکارتی بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان (OPCW ) بێدەنگ مەبە و لێکۆلینەوە بکە و تورکیا بوەستێنە کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، بەردەوامیان بە چالاکیەکەدا.
رێپێوان و چالاکی کوردستانیان لە شارەکانی ئەوروپا بۆ شەرمەزارکردنی بێدەنگی ئەوروپا لەبەرانبەر هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەر تورک، بەردەوامە.
ف.ق