"عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەری چوار پارچەی کوردستانە"

لە ڕێپێوان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری کۆڵن پەیامدرا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەری چوار پارچەی کوردستانە و ئیرادەی گەلی کورد ئەم گۆشەگیریە دەشکێنێت.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، ئەحمەد کاراموس لە گردبوونەوەکەدا گوتی: "گۆشەگیرییەکی ڕەها لەسەر ڕێبەر ئۆجالان هەیە. ئێمە هیوامانە ئەم گۆشەگیریە بشکێت. هەڤاڵانی هێژا، ئەمە تەنها پرسی تاکە کەسێک نیە. ئۆجالان نوێنەری ٤ پارچەی کوردستانە. پێویستە لەسەر ئەم بناغەیە نزیکی ڕووداوەکە ببینەوە".

ڕێپێوان و گردبوونەوەی سەد هەزار کەسی بۆ شەرمەزارکردنی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕيی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە وتەکان کۆتایی هات. کوردستانی و دۆستەکانیان دووپاتیان کردەوە پێداگرن لەسەر تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

پێویستە ئەوروپا دژی ئەم بێ مافییە بێدەنگ نەبێت

پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان عومەر گونەش بانگەوازی لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەوروپا و سەندیکاکانی ئەوروپا کرد چیتر بەرامبەر گۆشەگیری ڕەها و ئەم بێ مافییە بێدەنگ نەمێنن و داوای لە گەلی کورد کرد پشتگیری لە ڕێبەری خۆی بکات.

عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەری ٤ پارچەی کوردستانە

پاشان نوێنەری پارتەکانی هاوپەیمانی کوردستانی و ڕێکخراوە کوردستانییەکان کە پارتەکانی ڕۆژئاوا و باشور و ئێرانی و تورکی دەگرنەخۆ هاتنە سەر شانۆ و سڵاویان کرد، لەسەر ناوی هاوپەیمانییەکە هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس قسەی کرد.

کاراموس تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای ئیمراڵی و گوتی: "هیواخوازین ئەم گۆشەگیرییە بشکێت. هەڤاڵانی هێژا، ئەمە پرسی یەک کەس نییە. ئۆجالان نوێنەری ٤ پارچەی کوردستانە. پێویستە لەسەر ئەم بناغەیە نزیکی بابەتەکە ببینەوە. ئەم گەلە ساڵانێکە دژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە سەری نەوی نەکردووە و نەویشی ناکات. گەلی کورد ئیتر دەیەوێت خۆی بەڕێوە ببات. ئەمە داخوازییەکی ڕوونی چوار پارچەی کوردستانە".

پێویستە لەپێناو چارەسەر ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا فشار لە تورکیا بکەن

کاراموس بانگەوازی لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک نەکەن، هەموو ئەو دەوڵەتانەی پشتگیری دەوڵەتی تورک دەکەن هاوبەشی تاوانن. گوتی: "بۆیە بانگ لە ئەڵمانیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکەین هاوکاری کوردان بکەن، بۆ چارەسەر پێویستە ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا فشار لە دەوڵەتی تورک بکەن".

هەروەها گوتی: "بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد، ئازادی بەڕێز ئۆجالان پێویستە، چونکە ئەو نوێنەری ئەم گەلەیە".

هەروەها لەسەر ناوی تەژەکە-ئە ئایتن کاپلان قسەی کرد، ڕایگەیاند ئامانجی پیلانگێڕییەکە بێدەنگکردنی گەلی کورد و لەناوبردنی داخوازی ئازادی بوو، بەڵام گەلی کورد بە ئیرادەیەکی مەزنەوە ٢٥ ساڵە لە گۆڕەپانەکان لەدەوری ڕێبەرەکەی ماوەتەوە.

ئەندامی یەکێتی سوریانەکانی ئەوروپا مانولا دەمیر و لەسەر ناوی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان، چیدەم دەڤران قسەیان کرد.

تەڤگەری گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیستی بەشداربووی ڕێپێوانی درێژ، چوونە سەر شانۆ و قسەیان کرد.