په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ئه‌كسیك كه‌ به‌هۆی هێرشی پۆلیسی توركه‌وه‌ بریندارببوو، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا

له‌ گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ چالاكی شه‌رمه‌زاركردن ئه‌نجامدرابوو. پۆلیسه‌كان له‌و چالاكیه‌دا هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ حه‌بیب ئه‌كسیك. ئه‌كسیك به‌ هۆی شكانی قاچیه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆكرا.

چالاكییه‌كه‌ بۆ شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ڕێوه‌چووبوو. پۆلیسه‌كانی تورك هێرشێكی گه‌وره‌یان كردبووه‌ سه‌ر ئه‌و چالاكیه‌.

پۆلیسه‌كان هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ حه‌بیب ئه‌كسیك. له‌و هێرشه‌دا قاچی ئه‌كسیك شكابوو.

هه‌مان رۆژ ئه‌كسیك گواسترایه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌شته‌گه‌ری بۆكرا. راگه‌یه‌نرا كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت ئه‌كسیك له‌ نه‌خۆشخانه‌ بمێنێته‌وه‌.

هـ . ب