به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكاری پێشكه‌ش كرا

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان  بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

پارێزه‌ران رازیه‌ ئۆزتورك، ره‌زان ساریجا، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ و عه‌مران ئه‌مه‌كچی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵی ١٩٩٩ به‌دواوه‌ كه‌ له‌ پیلانگێڕییه‌ك به‌دیل گیرا، له‌ زیندانی جۆری ئێف به‌ ئاسایشی به‌رز له‌ ئیمراڵی له‌ ناو گۆشه‌گیرییه‌كی دژواردایه‌.

دوایین جار له‌ ٢٥ی ئادار له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان كرابوو، به‌ڵام ئه‌و قسه‌كردنه‌ش به‌ ناته‌واوی هێڵرابووه‌وه‌.

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دوای هه‌شت ساڵی له‌ ٢ و ٢٢ی ئایار، ١٢ و ١٨ی حوزه‌یران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ توانیبوویان موه‌كیله‌كه‌یان ببینن. له‌ ٧ی ئابی ٢٠١٩ه‌وه‌ تائێستا سه‌رجه‌م داواكاری پارێزه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی دیدار بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه‌.

هـ . ب