به‌مه‌به‌ستی دیداری ئۆجالان داواكاری نوێ پێشكه‌ش كرا

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، به‌مه‌به‌ستی بینینی موه‌كیله‌كه‌یان داواكاری نوێیان پێشكه‌ش كرد.

داواكاری و سه‌ردانه‌كه‌ بۆ داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی ئه‌نجامدرا.

له‌ پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ر یه‌ك له‌ رازیه‌ ئۆزتورك، ئیبراهیم بیلمه‌ز، جه‌نگیز یوره‌كلی و مه‌زڵوم دینچ سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.

له‌ ساڵی ١٩٩٩، پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دواوه‌ له‌ زیندانی جۆری ئێف به‌ ئاسایشی به‌رز له‌ ئیمراڵی له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان گۆشه‌گیری قورس په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

عه‌بدوڵا ئۆجالان دوایین جار ل ٢٥ی ئادار له‌گه‌ڵ براكه‌ی به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی كردبوو و دواتر په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونیه‌كه‌ پچڕێنرابوو. له‌و كاته‌وه‌ تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد نازانرێت.

هـ . ب