به‌رگی دووه‌می مانیفیستۆی شارستانیه‌تی دیموكراتیك له نوسینی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد له ژێر ناونیشانی "شارستانیەتی كاپیتالیست: سه‌رده‌می خواوەندە بێ ده‌مامك و پادشا رووته‌كان"، بۆ سه‌ر زمانی ئیتاڵی وه‌رگێڕدرا و چاپكرا. كتێبه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه له ده‌ستپێشخه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی پونتۆ رۆسۆ بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه، به‌رگی سێیه‌می كتێبه‌كه‌ش له به‌هاری داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه، كه ده‌ستپێشخه‌ری ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان - ئاشتی بۆ كوردستان ئه‌و كێبهی گه‌یاندبووه ده‌ست خوێنه‌ران.
په‌یوه‌ست به بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه رایگه‌یاند، "مایه‌ی شانازی و دڵخۆشییه، كه به‌رگی دووه‌می كتێبه‌كه به ناوی "شارستانیه‌تی سه‌رمایه‌داری: "سه‌رده‌می خوداوهندە بێ ده‌مامك و پادشا رووته‌كان" ده‌گه‌یه‌نێته به‌ر ده‌ست خوێنه‌رانی ئیتاڵی.
له‌و كتێبه‌دا عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، كه سه‌رمایه‌داری ته‌نیا به‌رهه‌می چوارسه‌د ساڵی رابردوو نییه، (به‌ڵكو) درێژكراوه‌ی شارستانیه‌تی كلاسیكه. ئۆجالان له‌و كتێبه‌دا به شوێن ریشه‌ی هیرارشیه‌ت، ده‌سه‌ڵات، یەکدەستی (وەکیەک لێکردن) و نهتهوهدهوڵەتهوهیه، كه رێگه بۆ دروستبوونی سه‌رمایه‌داری و باڵاده‌ستبوون ده‌كاته‌وه. ئۆجالان لەسەر پێناسه‌ی سه‌رمایه‌داریدا له ماركس زیاتر، له فیرناند برودیل (Fernand Braudel) نزیكترە، لە شێوازی بەرهەمهێنان زیاتر گرنگی به نرخ - کەڵەکەبوون و سەربەخۆیی (جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان) ده‌دات. هه‌ر بۆیه‌ش چه‌قی ره‌خنه‌كانی روویان له نه‌ته‌وه - ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داریه، كه بەهێزترین وەکیەکلێکردنی (یەکدەستکردن) ئابوری، سه‌ربازی و ئایدۆلۆژیه.
هاوكات ئۆجالان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، هێزی سه‌ره‌كیی هه‌ژمونی سه‌رمایه‌داری كێبڕكێی كۆیله‌داری دڵخوازانه‌یه، كه ئەوەش رێگای بۆ هه‌ژمون و باڵادەستیی سه‌رمایه‌داری كردوه‌ته‌وه. (هیچ كرێكارێك نییه، كه كرێی زیاتر ره‌تبكاته‌وه).
ئۆجالان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌رچی سه‌رمایه‌داری له به‌رزترین ئاستی بهجیهانیبووندایه، به‌ڵام لە راستیدا هێنده‌ش به‌هێز نییه و ده‌ڵێت، ده‌كرێت له لاوازترین قۆناغ و له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دا بێت. ئۆجالان ده‌ڵێت، قه‌یرانه‌كه له ئێستادا زیاتر له هه‌مووكات به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه ده‌چێت. هه‌نگاوی به‌جیهانیبوونی ده‌وڵه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه نوێده‌كرێته‌وه و له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌یران له كات و شوێنی جیاجیا هه‌وڵی ده‌دات قه‌یرانه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ناوچەی سه‌ره‌كیی قه‌یرانه‌كانه، وه‌ك ناوچەی شه‌ڕی ستراتیژی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م به‌رگی دووه‌مه گەشتی عه‌بدوڵا ئۆجالانە به ناو مێژووی شارستانی و ئازادی‌دا به كۆتا ده‌گه‌یه‌نێت و زه‌مینه بۆ به‌رگری سێهه‌م "سۆسیۆلۆژیای ئازادی" خۆشده‌كات، كه له به‌هاردا بڵاوده‌كرێته‌وه. ئه‌و كتێبه به پێشه‌كی ره‌زا دی سۆز (Radha D’souze) ده‌ستپێده‌كات، كه له سه‌رەتای باسه‌كه‌یدا مشتومڕه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌سه‌ر ئه‌ندێشه و هۆشمەندی ده‌ستنیشان دەکات. له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دواوه‌ی كتێبه‌كه ره‌سته‌یه‌كی ئا‌نتۆنیۆ نیگری هه‌یه كه له نوسینێكی به ناوی "گفتوگۆكانی بونیاتنانی ژیانی ئازاد" وه‌رگیراوه. له‌و نوسراوه‌دا به‌م جۆره ده‌ڵێت: "وه‌ك ماندێلای سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئۆجالانیش له سه‌ده‌ی ٢١دا گیراوێكی ئه‌فسانه‌ییه. له سه‌ده‌ی ٢١دا زنجیره تێز و چه‌مكێك داده‌هێنێت، كه تا دێت، ئه‌و تێز و چه‌مكانه ده‌بنه به‌ردی بناغه‌ی بونیاتنانی سیاسه‌ت و جیهانی نوێ".
https://ocalanbooks.com/#/book/la-civilta-capitalista
ژ.ت