بەهۆی داعشەوە لە رۆژئاوا دۆسییەک لەسەر ماکرۆن رادەستی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی کرا

دەستەیەک لە پارێزەران و ئەکادیمییەکان لە بەرامبەر ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، کە هاووڵاتییە فەرەنسیەکانی ئەندام لە داعش لە کامپەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا وەرناگرێتەوە، دۆسییەکیان رادەستی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی کرد.

ئیمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئەوە رەتدەکاتەوە، کە ژنان و منداڵانی فەرەنسیی داعش لە کامپەکان وەربگرێتەوە و رووبەڕووی دادگا و دادپەروەرییان بکاتەوە.

بەپێی رۆژنامەى لیبراسیۆنی فەرەنسی پارێزەران و ئەکادیمیەکان بە پاساوی ئەوەى تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، لەبارەی ماکرۆنەوە سەردانی دادگای تاوانی نێونەتەوەییان کرد و دۆسیەیەکیان لەسەر ماکرۆن رادەستی دادگاکە کرد.

ئەوەش لە رووی تەکنیکییەوە بەو مانایە دێت، کە فاتۆو بینسۆودا داواکاری دادگای تاوانی نێونەتەوەیی ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام لە لەبەر ئەوەى ماکرۆن و فەرەنسا بە روونی دەڵێن، ژن و منداڵانی جیهادییەکان وەرناگرنەوە، بە مانای ئەوەیە، کە ئەو سکاڵایە هەوڵێکی حقوقی و یاساییە، کە هیچ هاوشێوەیەکی نییە و دەگمەنە.

لەبەر ئەوەى رەتیدەکەنەوە، کە ژن و منداڵان وەربگرنەوە، بەو هۆیەوە دەبنە هاوبەشی تاوانی و بەهۆی تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.

ئەو دۆسیەیەى رادەستی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی کراوە، لە ٥٠ لاپەڕە پێکدێت و لەلایەن پارێزەران ماریی دۆسی، لودۆڤیک ریڤیریو جیرارد تچلۆکانیا و کەسانی ئەکادیمیی وەک، کامیلیی کریسینت و ئاوگوستین ئاتری-یەوە ئامادە کراوە.

لە دۆسیەکەدا هاتووە، "تاوانی شەڕ روویداوە، لە لەو رووەوە هیچ گومانێک لە گۆڕێدا نییە. ئیمانوئێل ماکرۆن، کە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هێزە چەکدارەکانە، دەیەوێت منداڵان و دایکە فەرەنسییەکانیان وەرنەگرێتەوە، بەڵام بەرپرسانی رۆژئاوا بە بەردەوامی داوا دەکەن، کە وڵاتەکانیان وەریانبگرنەوە. ئێمە دەمانوت، رەنگە بڕیارەکانی بەلجیکا و فینلاندا لەمدوایانەدا ببنە هۆی نەرمبوونی بڕیارەکەى ماکرۆن، بەڵام ئەو پێداگری و رێگری لەوە دەکات، کە منداڵان و دایکە فەرەنسییەکانیان وەرنەگرێتەوە و دایکەکانیان دادگای نەکات".

ژ.ت