بەهۆی سیاسەتی ئاکەپە قەیرانەکانی تورکیا قوولتر بوونەتەوە و نرخی گازی شل زیاد دەکرێت

بەهۆی سیاسەتی ئاکەپە-مەهەپەوە، قەیرانەکانی تورکیا بەتایبەتی قەیرانی ئابوری زیاتر بووە، بەو هۆیەوەش لە باکوری کوردستان و تورکیا نرخی گازی شل زیاد دەکرێت.

دوای دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکان بەهۆی دەرچوونی ئەردۆگان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، نرخی سووتەمەنی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بڕیارە لە سبەیەوە نرخی گازی (LPG) کە گازی شلی تایبەتە بە ئۆتۆمبێلە نرخەکەی زیاد بکرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی نوێنەرانی کەرتی سوتەمەنی تورکیا لە رۆژی دووشەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەدواوە لە باکوری کوردستان و تورکیا نرخی گازی LPG بۆ ئۆتۆمبێل ٦٦ قروش زیاد دەکرێت.

دوای ئەم بەرزبوونەوەیە، نرخی LPG لە ئەستەنبووڵ ١٠ لیرە و ٥٩ قروش، لە ئەنقەرە ١٠ لیرە و ٧٧ قروش و لە ئیزمیر ١٠ لیرە و ٦٦ قروش دەبێت.

دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ و ٢٨ی ئایاری ئەمساڵدا، نرخی گازوایل ٤ لیرە و ٤٠ قروش، نرخی بەنزینیش ٣ لیرە و ٤٠ قروش بەرزکرایەوە.