بۆكچین: ئەردۆغان سەرقاڵی كۆمەڵكۆژی ئەتنیكییە
دبی بۆكچین بەرپرسی كۆمیتەی دەستپێشخەری بۆ رۆژئاوا لەئەمریكاوە رایگەیاند؛ ئەردۆغان لەبەرامبەر بەگەلی كورد شەڕێكی هەمەلایەنەی گرتووەتە بەر و لەئێستاشدا هەوڵدەدات كۆمەڵكۆژی ئەتنیكی پێكبهێنێت.
دبی بۆكچین بەرپرسی كۆمیتەی دەستپێشخەری بۆ رۆژئاوا لەئەمریكاوە رایگەیاند؛ ئەردۆغان لەبەرامبەر بەگەلی كورد شەڕێكی هەمەلایەنەی گرتووەتە بەر و لەئێستاشدا هەوڵدەدات كۆمەڵكۆژی ئەتنیكی پێكبهێنێت.
دبی بۆكچین بەرپرسی كۆمیتەی دەستپێشخەری بەپەلە بۆ رۆژئاوا رایگەیاند، ئەردۆغان لەبەرامبەر بەگەلی كورد شەڕێكی هەمەلایەنەی گرتووەتە بەر و لەئێستاشدا هەوڵدەدات كۆمەڵكۆژی ئەتنیكی پێكبهێنێت.
دبی بۆكچین لەمبارەیەوە دەڵێت؛ سەرۆككۆماری تورك، سیستەمی دیموكراتیك، فیمینیست و ئێكۆلۆژیك لەرۆژئاوا وەكو هەڕەشەیەك بۆ خۆی دەبینێ.
دبی بۆكچین بەرپرسی كۆمیتەی دەستپێشخەری بۆ رۆژئاوا لەئەمریكا لەوتووێژیكدا لەگەڵ ئاژانسەكەماندا رایگەیاند؛ شەڕی ئەردۆغان لەبەرامبەر بەپەكەكە لەراستیدا راگەیاندنی شەڕە لەبەرامبەر بەگەلی كورد و ئەو بەتەواوەتی هەوڵی كۆمەڵكۆژی ئەتنیكی دەدات.
بۆكچین هاوكات وتیشی؛ تا ئەو كاتەی توركیا ئەندامێكی ناتۆ بێت. ئەو هاوپەیمانیەیە ئاسمانی رۆژئاوا بۆ توركیا بەكراوەیی دەهێڵیتەوە و ئەم رەوشەش بەردەوام بكات. بۆكچین دەڵێتیش: بێگۆمان بۆ سەپاندنی گۆشار لەسەر ئەردۆغان ئێمە توانیمان هەندێ كار بكەین. بەو گۆشارانە رەنگە ئەردۆغان لەهێرشی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوا پەشیمان بكەینەوە. ئێمە دەبینین كە دەوڵەتی تورك لەئێستادا لەهەرێمەكە دەستی بەكۆمەڵكۆژی كردوە. هەوڵدەدات كوردستان لەدانیشتوانەكەی چووڵ بكات و كۆچبەری تر لەشوێنی كوردان نیشتەجێ بكات، ئەمەش ئەو كارەیە كە لەعەفرین كردۆیەتی.
ئەردۆغان سیستەمی رۆژئاوا بۆ خۆی بەمەترسی دەزانێت
بۆكچین لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا بۆ ئاژانسەكەمان دەڵێت:"ئەردۆغان سیستەمی دیموكراتیك، فیمینیست و ئێكۆلۆژیك لەرۆژئاوا وەكو مەترسیەك بۆ خۆی دەبینێت. بەڵام بەشێوەیەكی ئاشكرا دەبینین كە ئەردۆغان مافی مرۆڤ بن پێ دەكات. سەرۆكی وڵاتانی ئەوروپی، روسیایان بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا ریسوا كرد، بەڵام لەبەرامبەر بە هێرشەكانی ئەردۆغان بۆ سەر گەلی كوردو رۆژئاوا بێدەنگیان هەڵبژاردوە. ئەم بێدەنگیە مایە شەرم و ریسواییە. ئێمە تێكۆشانەكەمان بەردەوام دەكەین. هیوادارین كە بتوانین لەداهاتوویەكی نزیكدا سیاسەتی وڵاتانی رۆژئاواش لەم هەرێمە بەشێوەیەكی بەربەچاو بگۆڕین.
هـ . ب