کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمڕۆ شەممە، لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، لە بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی پارت و لایەنی سیاسی و مەدەنی هەر چوار بەشی کوردستان کە ناو کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی (کەنەکە) و کۆمیتەی کار و چالاکی سەد ساڵەی پەیمنی لۆزان-دا جێدەگرن، کۆبوونەوە.
لە. کۆبوونەوەکەدا کە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکروانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستی پێکرد، ڕۆژەڤی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە و جیهان، یەکێتی نەتەوەیی کوردستان، کۆنفڕانسی لۆزان کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی مانگی ٧ی ئەمساڵ لە شاری لۆزانی سویسرا بە بەشداری زۆربەی پارت و لایەنە کوردستانییەکان و دەیان هەزار کەس بەڕێوەبچێت، قسەوباس و گفتوگۆی چڕ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای ئەوەی یەک بەیەک باس لە پرسەکانی باشوری کوردستان و ئێراق، ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، باکوری کوردستان و تورکیا و ڕۆژاڤای کوردستان و سوریا و کوردانی تاراوگە کرا، کێشەکان و چارەسەرییەکانیان، ئاڵەنگارییەکانی بەردەم دۆزی کورد و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەیان ڕاوەستەی لەسەر کرا و نوێنەرانی پارت و لایەنەکان بەشدارەکان دید و بۆچوونی خۆیان لەوبارەوە خستەڕوو و دەستنیشانی کەموکورتییەکان و خاڵە لاوازەکانیان کرد و هەمووان جەختیان کردەوە؛ چارەسەری سەرجەم پرس و کێشەکان و ئاڵنگارییەکان و پەیمانی شومی لۆزان، تەنها و تەنها یەکێتیی نەتەوەییە.
هاوکات بەشداران وێڕای هەڵسەنگاندنی کار و خەباتی (کار و چالاکییەکانی کۆنفڕانسی سەد ساڵەی لۆزان)، جارێکی دیکە هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی کوردستانیان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات، بانگهێشتی کۆنفڕانسی لۆزان رد کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی مانگی ٧ی ئەمساڵ لە شاری لۆزانی سویسرا بە بەشداری زۆربەی پارت و لایەنە کوردستانییەکان و دەیان هەزار کەس بەڕێوەبچێت.
بەشداران دەستنیشانیان کرد: بەشداری هەمووان لە بۆنەیەدا گرنگ و چارەنوسسازە، چوونکە سەد ساڵ بەسەر پەیمانەکەدا کە بەهۆیەوە گەل و نیشتمانەکەمان بەبێ و ویست و ئێرادەی خۆی پارچە کرا. دەبێت گەلەکەمان لەو بۆنەدا یەک دەنگ و یەک ڕەنگ ناڕەزایەتیی خۆی دژی ڕێکخەران و بڕیاردەرانی ئەو پەیمانە شوومە دەرببڕین و دەنگی خۆی بگەیێنێتە ڕای گشتی ئەورووپی و جیهانی.
هـ. هـ