بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاریی نوێ پێشکەش کرا
بنەماڵە و پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە گۆشەگیری چڕدا زیندانیکراوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵە و پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە گۆشەگیری چڕدا زیندانیکراوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.
نزیکەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە. محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاشیش بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار هەمان ئەو دامەزراوانەیان بەسەرکردەوە.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نییە.
هـ . ب