بنكەی زیلكان بەموشەك بۆردومان كرا

ئه‌مشه‌و سەربازگەی زیلكانی سوپای داگیركەری تورك لەسنوری باشیقە بەموشەك بۆردومانكرا.

گروپێك كە ناوی بەرخۆدانی ئیسلامی لیواكانی ئەحراری عێراقیان لەخۆیان ناوە رایانگەیاندوە كە ئەوان بەرپرسیاریەتی ئەو موشەكبارانكردنە لەئەستۆ دەگرن و دەڵێن؛ وەك تۆڵەی شەهیدانمان كە بەموشەكی خیانەتكارانەی داگیركاری توركیا لەپارێزگای دهۆك ئەنجامدراوە.

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ١٤ موشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و بنه‌سه‌ربازییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كراوه‌، به‌ڵام تائێستا له‌ باره‌ی زیانه‌كانه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

هـ . ب