بنەماڵەکان بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکاری نوێیان پێشکەش کرد

بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ و بنەماڵەی زیندانیانی دیکە کە لە ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیریدان، داواکاری دیداریان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

برای ڕێبەر ئاپۆ محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بەمەستی دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

هەروەها بەهەمان مەبەست ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار و پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش داواکاریان پێشکەشی داواکاری گشتی و ئیدارەی زیندانی ئیمرالی کرد.