بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمڕاڵی داواکارییان بەرزکردەوە

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی دیکە، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵییان بەسەرکردەوە.

نزیکەی دوو ساڵە بە هیچ جۆرێک هەواڵی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان نازانرێت. برای عەبدوڵا ئۆجالان محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی ئەو مەزڵوم دینچ لەگەڵ کەسوکاری زیندانیانی دیکەی ئیمڕاڵی واتە برای عومەر خەیری کۆنار عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم پۆلاد یەڵدرم و خوشکی وەیسی ئاکتاش مەلیحە چەتین بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسایان کرد.

بنەماڵەکان لە رێگەی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵیان کرد.

پارێزەرانی ئۆجالان هەفتەی دوو جار بەمەبەستی دیداری ئۆجالان داواکاری بەرزدەکەنەوە. بەڵام سەردانەکان بە شێوەی سیستماتیک بێ وەڵام دە‌هێڵرێنەوە. هەندێک جار دوای چەند مانگ بە پارێزەران رادەگەیەنرێت کە سزای دیسپلین بەسەر رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە و ئەوەش وەک پاساوی رێگری لە دیدارەکان نیشان دەدرێت.

هـ . ب