بنەمالەی شەنیاشار: ئەوەی کە زوڵم دەکات دەبێت وڵام بداتەوە

بنەماڵەی شەنیاشار وتیان: " ڕۆژێک دێت کە ئەوانەی زوڵم-یان کردووە دادگایی بکرێن و باجەکەی بدەن."

چالاکی ئێشکگری ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشار کە داوای دادپەروەری دەکەن، لە رۆژی ٨٢هەمی خۆیدایە. بنەماڵەی شەنیاشار بە هۆی ڕێکارەکانی نەخۆشی کرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ لە ماڵەکەی خۆیان لە پیرسووس درێژە بە چالاکی دەدەن.

' دادپەروەری لە ژێرپێدایە'

بنەمالەی شەنیاشار لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و سپاسی مەجلسی ژنانی پلاتفۆرمی کەد و دیموکراسی ئامەدیان کرد کە دوێنێ لەبەردەم درگای دادگە سەردانی ئەوانیان کردبوو. بنەماڵە وتیان : " یاسا و دادپەروەری لە ژێرپێدا ماوەتوە و پێشیلکراوە. هەر کەس دەبینێت. ئەو رۆژەی کە زاڵمەکان لەبەردەم دادگەدا لێپرسینەوەیان لێبکرێت نزیکە. هەموو جیهان دیمەنی کۆمەڵکووژی نەخۆشخانەی پیرسووسی ببینێت."

ک-ش