بنەماڵەى رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد
بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی بەرپرسانیان کرد.
بنەماڵەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بنەماڵەى زیندانیانی تر لە ئیمراڵی بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی بەرپرسانیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مەزڵم دینچی وەسیی بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد. هەروەها عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین برای وەیسی ئاکتاش بۆ ئەوەى چاویان بە براکانیان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتییان کرد.
ئۆجالان دوای ٢١ ساڵ بۆ یەکەمجار لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا توانیبووی لە رێگەى تەلەفونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەى قسە بکات.
داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە بە پاساوی ئەوەى ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩دا "نەخشەڕێگای" لە چوارچێوەی بەرگرینامەکانیدا پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە، سزای ٦ مانگ قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی لە نێوان ئۆجالان و پارێزەرەکانی دەرکردووە.
ژ.ت