بنەماڵەی شەنیاشار: بەبێ دادپەروەری، ئازارەکانمان سوک نابێت
بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە ئێشکگریی دادپەروەری لەپێناو کەسوکاریان کە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕحا کوژران، ڕایدەگەیەنن، بەبێ دادپەروەری، ئازارەکانیان سوک نابێت.
بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە ئێشکگریی دادپەروەری لەپێناو کەسوکاریان کە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕحا کوژران، ڕایدەگەیەنن، بەبێ دادپەروەری، ئازارەکانیان سوک نابێت.
خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ڕحا ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی رحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوژین و دوو کوڕی ئامینە شەنیاشار کوژران. بەوهۆیەوە ئامینە شەنیاشار و فەرید شەنیاشاری کوڕی لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە لە بەردەم دادگای ڕحا دەستیان بە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری کردووە.
ئامینە شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆی لە پیرسوس بەردەوامە لە ئێشکگری دادپەروەری لە ڕۆژی ٨٢٥، چونکە لە کۆتایی هەفتە دادگا داخراوە.
بنەماڵەی شەنیاشار ئەم پەیامەیان لە هەژماری خۆیان بڵاوکردەوە: "دەگوترێت، ئازارەکان بە هاوبەشکردنیان سوکتر دەبن. نەخێر، بەبێ دادپەروەری، ئازارمان سوک نابێت".