بنەماڵە و پارێزەران داوایان کرد لە جەژندا سەردانی ئیمراڵی بکەن

پارێزەران و بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە زیاتر لە دوو ساڵە هیچ زیانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە هەروەها پارێزەران و بنەماڵەی زیندانییانی دیکەی ئیمراڵی، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە داوایان کرد بچنە ئیمراڵی و دیدار ئەنجام بدەن.

بنەماڵە و پارێزەران و بریکاری رێبەری گەلی کورد کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە داواکاری ئەنجامدانی دیداریان پێشکەش کرد.

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.

پارێزەران بۆ ئەوەی بتوانن عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ببینن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان و بریکارەکەی مەزڵوم دینچ هەروەها برای عومەر خەیری کۆنار عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم پۆڵاد یەڵدرم و خوشکی وەیسی ئاکتاش مەلیحە چەتینیش بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری جەژن سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بەدواوە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە بارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە.

هـ . ب