بە دیمەن

ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پرسی کورد لە گۆڕەپانی شەڕەوە بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی دیموکراتیک

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە نامەیەکیان لە ڕێبەر ئاپۆەوە پێ گەیشتووە و ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پرسی کورد لە گۆڕەپانی شەڕەوە بگوازێتەوە بۆ گۆڕەپانی دیموکراتیک.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لە کەناڵی ستێرک تیڤی قسەی کرد و پێش بەیاننامە چاوەڕوانکراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخە کرد.

چاوپێکەوتنەکەی جەمیل بایک بەم شێوەیەیە:

دەمەوێت بە پیلانگێری نێونەتەوەیی دەست پێ بکەن. چونکە لە مانگی شوباتداین. گەلی کورد و دۆستانی ئەم مانگە بە مانگێکی ڕەش وەسف دەکەن. ٢٧ساڵ بەسەر پیلانی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ تێدەپەڕێت. ئەگەر بارودۆخ و چوارچێوەی ئەو سەردەمە لەبەرچاو بگرین، پیلانگێڕیی بە چ ئارمانجێکەوە دەستی پێکرد و چۆن ئەنجامدرا؟

سەرەتا ئەو کەسانەی ئەم پیلانگێڕییەیان لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی ئەنجامدا شەرمەزار دەکەم. وەک دەزانین بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ خالید ئۆراڵ و ڕۆژبین عەرەب دا دروشمێک لە دژی پیلانگێڕی پەرەی پێدرا. 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'. بەم دروشمەوە نزیکەی ٥٠ هەڤاڵ و وڵاتپارێز ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنەیەک لە ئاگر، بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو شەهیدانە بەبیر دێنمەوە، ئەوان لە مێژووی مرۆڤایەتی و گەلی کورددا بۆ هەمیشە جێگایەکی تایبەتیان هەیە. ئەو شەهیدانە قەد لەبیر ناکرێن. بۆچی و لەسەر چ بنەمایەک ئەو هێندە هەڤاڵ و وڵاتپارێز ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و خۆیان فیدا کرد؟ چونکە بینیان بەڕاستی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا وا گەلی کورد و مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بۆەتەوە. ئەم چالاکییە فیداییە بۆ ئەوە ڕاگەیەندرا کە هەموو لایەک لەم مەترسییە تێبگەن و هەموو لایەک هۆشیار بکەنەوە کە ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر بگرنەبەر و پێشی لێبگرن. بۆیە تێکۆشانیان لە مێژووی بزوتنەوەکەمان و گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا جێگایەکی تایبەت و شکۆمەندانەی هەیە و قەد لەبیر ناکرێن. ئەگەر خەبات دژی پیلانگێڕی پەرەی سەندووە و گەیشتووەتە ئەم سەردەمە، بە دڵنیاییەوە بە پێشەنگایەتی ئەم هەڤاڵانەوە بووە. ئێستا ئەو پیلانگێڕییەی کە دژی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدرا، لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ دژی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدرا. نەک تەنها وەک پیلانێک دژی کەسێک ڕوویدابێت. پیلانەکە ئەوەندە سنووردار نییە. بەڵکوو پیلانێکی زۆر گەورەتر بوو.

لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕەنگە ئەم جۆرە پیلانگێڕییانە زۆر دەگمەن و کەم بن. ئەم پیلانگێڕییە بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوو هۆی ئەوە ڕێبەر ئاپۆ باشتر لە هەموو شتێک تێبگا و چارەسەری بۆ بخوڵقێنێ و دژی ئەم پیلانگێڕییە بەرخۆدان بکات. چونکە ئەو هێڵەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە بە تەواوی لەسەر ئەم پرەنسیپەیە. وتی، ئەوەی مرۆڤ نەکوژێت بە هێزتری دەکات. وتی من لە بەلەمێکدا بووم و ڕووبەڕووی کەندەڵانان بوومەوە. بۆ ئەوەی لەناو نەچم فڕیم. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەستی بە تێکۆشان کرد. کاتێک ئەو پیلانگێڕییە جیهانییە دەستی پێکرد، لە چ هەلومەرج و دۆخێکدا پەرەی سەند؟ مەبەست لەو پیلانگێڕییە چی بوو؟ مرۆڤ پێویستە بە باشی سەرنجی بخاتە سەر. ڕەنگە تا ئێستا هەڵسەنگاندن و سەرنجی زۆر لەسەر ئەو پیلانگێڕییە هەبووبێت و هەڵسەنگاندنی زۆر کرابێت. بەڵام هێشتا تێرکەر نین. چونکە پیلانێکی زۆر گەورەیە. بۆیە ئەم پیلانگێڕییە گەورەیە پێویستی بە تێکۆشانێکی گەورەی گەلە. بە شێوەیەکی ئاسایی سەیری بکەی ناتوانیت لەبەرامبەریدا هیچ چارەسەریەک دەست پێبکەی. وەک دەزانرێت لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا فەرەنسا و بریتانیا بە پێی ئامانجەکانی سیستەمی سەرمایەداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دابەش و دیزاین کردووە. ڕێککەوتنی سایکس-پیکۆیان داناوە. بەم ڕێکەوتن و هاوپەیمانییە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان داڕشتووە. کوردیان لەم ناوەدا پارچە پارچە کرد. دیسان عەرەبەکانیان پارچە پارچە کرد. سیستەمی سەرمایەداری لەسەر ئەم دابەشبوونە گەشەی کردووە. بۆیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە ناوەندی سیستەمی سەرمایەداریی جیهانی. لەم هاوپەیمانی و ڕێککەوتنەدا پرسی کوردیان کردە پرسی شەڕ. نکۆڵی و پاکتاوکاری لە دژی کورد بەرەوپێش چوو. لە کوێ سیستەمی لەناوبردن و نکۆڵیکردن هەبێت، بەرخۆدان و شەڕ هەیە. ئەمەیان بە زانابوون پەرە پێداوە.

بۆیە بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەمەدا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی پەرەی پێدرا. ئەم تێکۆشانە هێدی هێدی کوردستانی گرتەوە و کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا. ئەم تێکۆشانە لەدژی ئەو سیستەمەی کە بریتانیا و فەرەنسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەیان پێدابوو بوو بە هەڕەشە. چونکە تێکۆشانێک کە ڕێبەر ئاپۆ بەرەوپێشی دەبرد، لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراتیک بوونی ناوچەکە بوو. بۆیە بە تێپەڕبوونی کات پەیماننامەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبووەوە. هۆکاری دیکە ئەوە بوو کە یەکێتی سۆڤیەت لەو کاتەدا ڕووخا. پارچە بوون و ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت کاریگەری لەسەر جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بوو. هەمووی هاوسەنگییەکانی تێکدا. ڕاست لەم کاتەدا تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتە لوتکە. دۆخێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەریهەڵدا. سیستەمی سەرمایەداری هەوڵیدا دەستێوەردانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات. چونکە ئەگەر دەستوەردان نەکات یەکێتی سۆڤیەت پارچە بووە، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی بەرز دەکاتەوە. ئەو تێکۆشانەش تا دێت پەرە دەگرێت و کاریگەرتر دەبێت. ئەو پەیماننامەیەی کە بریتانیا و فەرەنسا لە پێناو سیستەمی سەرمایەداریدا جێگیریان کردووە، ئێستا هێدی هێدی دەبێتە ئامانج. بۆ ئەوەی سیستەمەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی خۆی لەدەست نەدات، سەرەتا دەبێت ئەو پێشهاتانەی دەبنە هۆی پێشکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت ڕێگریی لێبکەن. ئیتر لەوکاتەدا دەستێوەردان ڕوویدا، بە واتایەکی تر دەستوەردانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەک کە بە لەسەر هێڵی دیموکراتیک و ئازادی پەرەی سەندبوو، سەرکەوتوو نەبێت و ڕێگری لێبکەن. ئامانجیان لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ بوو. جا چ سیاسی بێت، ئایدیۆلۆژی، یان فیزیکی. چونکە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانەی کە بەڕێوەی دەبرد وەک مەترسییەکی گەورە لەسەر خۆیان دەبینی. لەبەر ئەوە ئەوان تەنها بەرژەوەندی خۆیان لەبەرچاو دەگرن. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ بەرژەوەندی گەل و ئازادی گەل لەبەر چاو دەگرێت. ئەمەش هەڕەشە بوو بۆ سەریان و دەیانویست ڕێگری لێبکەن. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجامدرا. زۆر لایەن و وڵات لەم پیلانەدا بەشدار بوون. هەر لەو کەسانەی پێشەنگایەتیان بۆ سیستەمی سەرمایەداری دەکرد هەتا ئەوانەی لەم سیستەمەدا بوون و ئەوانەی ڕۆڵیان لە سیستەمی داگیرکاری و جینۆسایددا هەبوو، هەموویان دەستیان لەم پیلانگێڕییەدا بوو. چونکە هەموویان بەرژەوەندییەکانیان کەوتە مەترسییەوە. بۆ بەرژەوەندی خۆیان و پاراستنی دەسەڵاتدارییان، پیلانیان گێڕا و هێرشیان کردە سەر ڕێبەر ئاپۆ. لێرەوە دەتوانرێت لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانەی پەرەی پێداوە باشتر تێبگەن. ئەگەر مرۆڤێک ئاسایی بوایە، بێگومان ئەو تێکۆشانەی کە پەرەی پێدەدا، بە هەمان شێوە ئاسایی دەبوو و ئەم هەموو هێزانە یەکیان نەدەگرت و هێرشیان نەدەکردە سەر ڕێبەر ئاپۆ. لە کەسایەتی ئەودا هێرش کرایە سەر بزووتنەوەکەمان و کوردی ئازادیخواز. ئەمە نیشاندەری ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو تێکۆشانەیە کە دەستی پێکردووە. هاوکات ڕاستی ئەم پیلانگێڕییە بۆ کۆمەڵگا ڕوون دەکاتەوە.

ئێوە وتتان لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییەدا شەهیدانێک بە وتنی"کەس ناتوانێ ڕۆژمان تاریک بکات" پێوانیان دیاری کرد و لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشانیان کرد. چۆن دەکرێت ئاستی تێکۆشان هەڵسەنگێنین و بتوانین بڵێین پیلانگێڕیی پووچەڵ کراوەتەوە؟

ڕاستە، مەبەست لەو پیلانگێڕییە چی بوو؟ وەک وتم ئامانج ئەوە بوو کە ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی بێلایەن بکرێت. بزووتنەوەیەک بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەندبوو هەڵوەشێتەوە. بە درێژایی مێژوو ئەو بزووتنەوەیانەی بە هۆی ڕێبەرەکەیانەوە سەریان هەڵداوە، کاتێک ڕێبەرەکەیان کراوەتە ئامانج، ڕێکخستنەکەیان زیانی پێگەیشتووە. پیلانگێڕان بەو شێوەیە بەراوەردیان کردبوو کە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بێلایەن بکەن، بزووتنەوەی ئازادی و دیموکراتیکی کوردستانیش دەڕووخێت. بۆیە هەموو دەرفەت و ئامادەکارییەکیان بەکار هێنا. واتە ئەم کارەیان کرد بۆ ئەوەی بتوانن ئەو هێڵە نەهێڵن کە ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو گەلاندا پەرەی پێدابوو. دەوڵەتی تورک لەم دۆخە زۆر سوودمەند بوو. ویستی پەکەکە لەناو ببات و کۆمەڵکوژی کورد بەئەنجام بگەیەنێت. هاوکارانیان و خیانەتکارانی گەلی کوردیش دەیانویست ئەم پیلانگێڕییە بێتە دی تا بتوانن ئەو هێڵەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدابوو لەناوی ببەن. واتە لە ئامانجدا هەموویان گەیشتنە ڕێککەوتن. بۆیە هەموویان بە هاوکاریی یەکەوە و پیلانگێڕییان دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. وەک وتم نزیکەی ٨٠ کەس لە دژی ئەم پیلانگێڕییە بە شێوەیەکی فیداییانە گیانیان بەخت کرد. ئاگریان لە خۆیان بەردا و ڕووبەڕووی دوژمن بوونەوە. بەم کارە پەیامێکیان بۆ هەموو کەسێکدا. هەروەها لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان دژی پیلانگێڕی، پاکتاوکردن و جینۆساید بەڕێوەچوو. لە کۆتاییدا ئێوەش دەزانن کە ئێمە هەڵمەتێکی ئازادی نێونەتەوەییمان جێبەجێ کرد. ئەم هەڵمەتە بناغەی پیلانگێڕییەکەی زۆر لاواز کرد، بەجۆرێک کە چیتر نەیانتوانی بەم شێوەیە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بن. هێرش بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ هێرشێکی نێونەتەوەیی بوو. هەروەها دەبوو هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی لە دژی پیلانگێڕییەکە دەست پێ بکرێت. بۆیە ئێمە هەڵمەتی "ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"مان لەم ئاستەدا لەبەرچاو گرت و بەو پێیە پەرەمان پێدا. ئەمەش وایکرد هێندەی تر ڕێبەر ئاپۆ بناسرێت بە هەموو جیهان. وای کرد ئەو پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە باشتر بناسرێت. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی زیاتر پشتیوانی لێکرا. کەسانێکی زۆر لە سەرانسەری جیهانەوە لەم هەڵمەتەدا بەشدار بوون. هەر لە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵەوە تا دەگاتە سیاسەتمەداران، پارێزەران، ڕۆشنبیران، دیموکراتەکان و زۆر کەسانی دیکە بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا کرد و خاوەندارییان لە رێبەر ئاپو کرد. هەروەها زۆر پشتیوانیان لە پارادایمەکەی کرد. داوایان لە حکومەتی تورکیا کرد ئیتر پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لەبواری جەستەییەوە ئازاد بکات. ئەمەش گوشارێکی یەکجار زۆری لە سەر تورکیا و پیلانگێڕان دروست کرد. لە ئەنجامدا چیتر ناتوانن درێژە بەو سیاسەتە بدەن کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەسەر بزووتنەوەی پەکەکە و گەلی کورددا دەسەپێنن. لە لایەکی دیکەوە تێکۆشانمان لە کوردستان بەردەوامە. گەریلا و گەل دژی جینۆساید بەرخۆدان دەکەن. هەروەها دژی پیلانگێڕی وەستانەوە. ئەم تێکۆشانە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنیشی پووچەڵ کردەوە. بۆیە دەوڵەتی تورک چیتر نەیتوانی درێژە بەو سیاسەتانەی بدات.

هەروەها لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیدا پێشکەوتن و فشارێکی گەورە دروست بوو. هەمووان خاوەندارییان لە ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمەکەی کرد. هەر بۆیە پایەکانی پیلانەکە لاواز بوو، تەنانەت دەکرا بڵێین کۆتایی هات. بەڵام هەرچەندە کۆتایی هاتبێت، هێشتا پێداگری دەکەین. حکومەتی تورکیاش لە سیاسەتی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی گەلی کورد شکستی هێنا و ناتوانێت درێژە بەو سیاسەتە بدات. بەڵام هەندێک هەن کە هێشتا پێداگری لەسەر دەکەن. ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی پەرەمان پێدا چی بوو؟ بووە هۆی ئەوەی کە سیاسەتی حکومەتی تورکیا، کوردانی خائین و پیلانگێڕان وەکوو خۆی نەمێنێت. ئەگەر زیاتر کار و چالاکییەکانمان فراوانتر بکەین، ناچار دەبن دەستبەرداری سیاسەتە دوژمنکارانەکانیان بن. ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغێکی وا. واتە خەباتی ئێمە نەیهێشت بە ئامانجەکەیان بگەن. بەڵام هێشتا پێداگری دەکەن. ئەگەر خەبات و تێکۆشان زیاتر پەرە پێبدەین، چیتر ناتوانن پێداگری بکەن. ئێمە لە قۆناغێکی وەهاداین. پێویستە گەلەکەمان ئەم بابەتانە ببینێت و پەرە بە تێکۆشانی بدات.

ئەم پێداگرییە، پێداگری سەدساڵەیە. دەمەوێت ئەمە بیربهێنمەوە. ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ لە دژی شێخ سەعید و هەڤاڵانی پیلانگێڕی درایە پێش و لە هەمان مێژووش لەسەر رێبەر ئاپۆ پیلانگێری کرا. دیسان ساڵیادی دادگاییەکردن هێنرایە هەمان ڕۆژەوە. لەوێ ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت دەستپێشخەریەک پێش بخات. دوای نیو سەدە تێکۆشان دەیەوێت ئەمە بکات. ئەو لێدوانەی کە لە ڕۆژانی ئاییندە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەدرێت دەبێت چۆن وەریبگرین. یانی ئەو پێداگرییەی کە سەد ساڵە بەردەوامە، سەد ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت یا نا؟

تەڤگەری کەمالیزم لە ناو ئیتحاد و تەرەقی دا پێشکەوت. دۆخی تورکیا لەو سەردەمەدا زۆر خراپبوو. لەوێ دەوڵەتی عوسمانی ئیدی گەشتبووە کۆتایی خۆی. گەلی تورکیاش کەوتبووە ناو مەترسییەکی گەورەوە. موستەفا کەمال بینی ئەگەر لەگەڵ کوردان ڕێکەوتن نەکات، لەگەڵ سۆڤێت پەیوەندی بەرەو پێشەوە نەبات و هاوکاری وەرنەگرێت ناتوانێت دەوڵەتی تورکیا و گەلی تورکیا لە مەترسی دەربکات. هەربۆیە هەم لەگەڵ کوردان و هەم لەگەڵ سۆڤێت پەیوەندی پێش خست. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی برەو پێدا. واش ئەنجامی وەرگرت. دەوڵەتی تورکیا و گەلی تورکیای لە مەترسی ڕزگار کرد و پاشان چووە لۆزان. لە لۆزان بەریتانیا و فەڕەنسا دەوڵەتی تورکی قبوڵکرد. لەسەر هەندێک مەرج قبوڵی کرد. یەکێک لەوانە دەبێت لەگەڵ سۆڤێت پەیوەندی نەمێنێت و دژی بوەستێتەوە. دووەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەوڵەت-نەتەوە پێش بخەن. تورکیا لە لۆزان ئەمەی قبوڵ کرد. کاتێک قبوڵ کرا، کۆماری تورکیا قبوڵ کرا. چیتر پێویستی بە کورد نییە. تا ئەوکاتە، تەنانەت لۆزان کوردی قبوڵ کرد. شوێنیان بە کورد دا. ئۆتۆنۆمییان قبوڵ کرد. لە لۆزان بەریتانیا و فەرەنسا کۆماری تورکیایان قبوڵ کرد، چیتر پێویستیان بە کورد نەما. ئەمجارەیان لە دژی کوردان لە ناوبردن و نکۆڵیکردن پێشخرا، ئەمەش لە ١٩٢٥ دەستی پێکرد. لە کەساێەتی شێخ شەعید دەستی پێکرد. بە ساڵان بەردەوامبوو. مرۆڤ سەرنج بداتە ئەوکاتەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستگیر دەکرێت دادگایەکە پێش دەخرێت. ئەوە سیناریۆ بوو. ئەو ڕۆژەی بڕیاری لە سێدارەدانی شێخ سەعید درا، لەهەمان ڕۆژ ئەو سزایە بە سەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێنرا. یانی مێژووی خۆیان بە بنەما وەردەگرن. قڕکردنی کوردان بە بنەما وەردەگرن. ١٥ی شوبات بۆیە ڕۆژێکی ڕەشە. ڕۆژی قڕکردنی کوردانە. ئێستا دەمانەوێت ئەم ڕۆژە بگۆڕین بۆ ڕژی ئازادی. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوە تێدەکۆشێت. لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆدا پیلانگێڕی پوچەڵکردۆتەوە. قڕکرندیش وایە. ئازادی پێشبخەن. حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی لەسەر ئەم بنەمایەیە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا و سیناریۆیەکیان پێشخست بڕیاری لە سێدارەدان درا چی پێش خست لە دژی؟ کۆماری دیموکراتیکی پێش خست. ڕێبەر ئاپۆ لە دژی نکۆڵیکرد و لە ناوبردنی قڕکردنی کۆماری دیموکراتیک وەستایەوە. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵانی ١٩٩٠دا چاوپێکەوتنی لەگەڵ م.عەلی بیراند کرد، گوتی موخاتەبەیک دەگرم. دەیویست کە کێشەی کورد لە زەمینەی شەڕوپێکدادان دەربکات و بیخاتە سیاسەتی دیموکراتیکەوە. دەیەویست بەم شێوەیە چارەسەری بکات. ئەو چاوپێکەوتنە ئەمە ئیفادە دەکات. دەوڵەتی تورک هەنگاوێکی نەنا. پاشان مام جەلال کەوتە نێوان ئێمە و تورگوت ئۆزاڵەوە دەیویست کێشەکە بخاتە ڕێگەی سیاسەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پێشتردا ئەم ئامانجەی هەبوو. وەڵامێکی ئەرێنی بۆ ئەمە دایەوە. ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام وەڵامی ئەو چەتەگەرییانە درایەوە. بەو شێوەیە پێشکەوت و ڕاگیران. دوای ٩٨ دیسان ڕێبەرێتی لە لایەن دەوڵەتی تورکدا هەندێک سیاسەتەمداری تورک نامەیان نارد و گوتیان ئێوە ئاگربەست پێش بخەن ئێمەش ئامادەین کێشەکە چارەسەر بکەین. دەولەت زۆر گڵاوبووە، چەتەگەرایی پێشكەوتووە، چەندین وێرانکاری دروستبووە، دەمانەوێت دەوڵەت لەو دۆخە دەربکەین. ڕێبەر ئاپۆ وەڵامی ئەرێنی دایەوە، بەڵام ئەو بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی وەڵامی دایەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە پیلانگێڕییەکەدا دەستگیرکرا، لە ئیمراڵی دیسان هێڵی چارەسەری خۆی بە بنەما دەگرێت. لە دژی سیاسەتی نکۆڵیکردن و لە ناوبردن کۆماری دیموکراتیکی هێنایە ڕۆژڤەوە. وەڵامی ئەو دیسان چۆن دروستبوو. پیلانگێڕان پێکەوە لە ناو تەڤگەردا تەسفیەکردنیان بە ڕێکخستن کرد. ویستیان بەو شێوە ئەنجام بە دەست بێنن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ئەوە وەستا و پارادایمێکی نوێی پێش خست. نەک تەنها بۆ پەکەکە و کوردان. بۆ گەلان و مرۆڤایەتی پارادایمێکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئەخلاقی-سیاسی پێش خست. بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە. لەسەر ئەو بنەمایە چەندین جار یەکلایەنە ئاگربەستی ڕاگەیاند. ویستی کێشەی کورد لە بناغەی شەر دەربکات. بیخاتە بناغەیەکی سیاسیەوە. کە بتوانێت کێشەکە چارەسەر بکات. یانی دوور و درێژ ڕێبەر ئاپۆ کارێکی وەهای بەڕێوەبرد. ئێستا کارێک کە بەڕێوەی دەبات لەسەر ئەمە بەڕیوەی دەبات. شتێکی نوێ پێش ناخات. بەڵکو هەندێک واتێدەگەن، بەڵام ڕاست نییە. لەسەر ئەو هەنگاوەی کە نای دەیەوێت هەنگاوی نوێ پێش بخات. ئەو هەنگاوانەی کە نای قوڵبوونەوەیە. هەنگاوی نوێ نییە. پێویستە وا لێی تێبگەیت. بەردەوام و قوڵبوونەوەی ئەو هەنگاوانەیە. دەیەوێت ئەمجارە تەڤگەر لەسەر ئەو پارادایمەی کە پێشی خستووە بە تەواوی تێکەڵ بە پارادایمی بکات. بەو پێیە تێکۆشان پێش بخات. کارێک کە ڕێبەر ئاپۆ پێشی دەخات لەسەر ئەو بنەمایەیە. ئێستا لە تورکیا هەندێک دەڵێن چارەسەری پێش دەخرێت. هەندێک دەڵێن دەست لە چەک هەڵبگرن. نازانم زۆر شت دەڵێن. کەسێک ناوێکی لێ بکات. بۆ ئێمە ئاشکرایە. بۆ ئێمە ڕوونە. پڕۆسەکە کە ڕێبەر ئاپۆ پێشی دەخات، لە بنەڕەتدا پرۆسەی بزووتنەوەکەی گۆڕیوە، ڕێکخستنەوەی کردووەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە تێکۆشان بەرەو ئامانجەکەی. ئەو پڕۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، لە پێواژەی تەڤگەرەکەدا گۆڕانکاری دروست کردووە، لەسەر ئەو بنەمایە بزووتنەوەکە نوێ دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت لە تێکۆشانی خۆی بەرەو ئامانجەکەی بەردەوام بێت. لەسەر پرسی کورد سەرمایەی خۆیان فراوان دەکەن. لە ناو کورداندا کوردی هاوکار و خیانەتکار نایەوێت چارەسەر ببێت. چونکە چەندین شت قازانج دەکەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت شەڕ هەبێت، لەبەر ئەوەی قازانج دەکات. سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کوردستانی لەسەر شەڕ دامەزراندوە، هەمیشە دەیەوێت شەڕ هەبێت، هەمیشە لە تورکیا باج وەردەگرێت و بەرژەوندی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین زیاتر بەهێز دەکات. ڕێبەرێتی پێشتریش گوتی، لەسەر پارادایمی ئاپۆ و پەکەکە گەلێک ژیان دەکەن. ئەوانەی لەسەر شەڕ دەژین خەریکە دەوڵەمەند دەبن و نایانەوێت کێشەکە چارەسەر بکرێت. چونکە ئەگەر کێشەکە لە بناغەی شەڕ دەربچێت و بچێتە ناو بنەمای سیاسی و یاساییەوە، ئەوان ناتوانن بژین و سەرمایەکەیان بەهێزتر بکەن. مایەپوچ دەبن. ئیتر خیانەتکارانی کورد شوێنیان لە لای داگیرکەران نامێنێت. لە مێژوودا نمونەی ئەوانە زۆرە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە لە هەنگاونان و قووڵکردنەوەی ئەو هەنگاوەی لە مێژوودا ناویە. لەوێ دەستپێشخەری دەگرێتە دەست. چونکە گۆڕانکاری نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕوودەدات. ئەم گۆڕانکاریانە بە خێرایی بەرەو پێشەوە دەچن. ئەم سیستەمە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا ڕووخا. ئەوان دەیانەوێت پەرە بە یەکێکی نوێ بدەن. سیستەمی سەرمایەداری مۆدێرن بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەوڵی پەرەپێدانی نوێ دەدات. ئەمەش دژی گەلانە. ڕێبەر ئاپۆ لێرەش دەستێوەردانێک بۆ هەرێمەکە دەکات. دەیەوێت دەستوەردان بکات بۆ بەرژەوەندی گەلان و مرۆڤایەتی. لەسەر ئەم بنەمایە دەستپێشخەریی کردوە. دەیەوێت ئەم کارە پێش بخات.

وەک وتت پرۆسەیەکی ناوەندی هەیە. لەم پرۆسەیەدا هەمووکەسێک مەراقی ئەوە دەکات کە ئایا ڕێبەر ئاپۆ لێدوانێکی بە دیمەن دەدات. لە ڕاگەیاندندا وەها گوتراوە. ئایا تا ئێستا هیچ شتێکتان پێگەیشتووە، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، یان شتێکتان لەسەر ئەم بابەتە بیستووە؟

ئێمەش سەیری ڕاگەیاندنەکانی تورکیا دەکەین و هەندێک ئەنجمامان بەدەستهێناوە. نامەیەک بەدەستمان گەیشتووە. ئێمە تا ڕادەیەک ئاگاداری ئەمە بووین. وەک وتم ڕێبەر ئاپۆ ئەو هەنگاوەی کە پێشتر نابووی دەیەوێت بیگەیەنێتە ئامانجێکی گەورەتر. دەیەوێت ئەم هەنگاوە قووڵتر بکاتەوە. پرسی کورد لە زەمینی شەڕەوە بگوازێتەوە بۆ زەمینێکی دیموکراتیزە بوون. لەسەر ئەم بنەمایە کارەکەی بەڕێوەدەبات. بەشێک لەو ڕاگەیاندراوانەی کە دەدرێن و ئەو گفتوگۆیانەی ئەنجام دەدرێن کاریگەری ئەرێنییان لەسەر گەل و دیموکراتەکان و سۆسیالیستەکان هەیە. تەنانەت جۆش دروست دەکات. مرۆڤ ئەمە دەبینێت. کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئێمەش دروستکردوە. وروژاندن و حەماسەت دروست دەکات. ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری کردووە و دەیەوێت ئەم دەستپێشخەرییە بۆ گەل بەکاربهێنێت، پێویستە هەمووان دەستی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەن. پاشان ئەو ئامانجە بەدی دێت. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت هەنگاوەکانی دیموکراتیکبوون بەرەو پێشەوە ببات. داواکاری ژنان، گەنجان، گەلانی بندەست و سۆسیالیستەکان جێبەجێ بکەن. پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لەم هەنگاوە بکات. ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو کەسێک هەنگاو دەنێت. دەیەوێت کێشەکانی ئێستای تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە گۆڕەپانە نێونەتەوەییەکاندا چارەسەر بکات. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشان بەڕێوەدەبات. ئەو ئامانجە، ئامانجی هەمووکەسێکە. هەمووکەسێک دەیەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت و دیموکراتیکبوون دروست بێت. ئەگەر هەرکەسێ ئەمەی دەوێت دەبێت خاوەندارێتی لێ بکات. دەبێت ئەم تێکۆشانە بە تەنها بۆ ڕێبەر ئاپۆ جێنەهێڵێین. هەمووکەسێک ئەرکی خۆی خستۆتە سەر ڕێبەر ئاپۆ. ئەمە ئەرکێکی زۆر قورسە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت لە چوارچێوەی هەلومەرجی ئیمرالیدا ببێتە وەڵام، دەیەوێت هیوا و خواستەکان بەدیبهێنێت. بۆ ئەوە کاردەکات. لای خۆیەوە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆ گرتووە. بەڵام ئەمە چۆن دەکرێت؟ کاتێک هەمووکەسێک خاوەندارێتی لێ بکات، ئەوکات ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت بە ئاسوودەیی کار بکات و ئامانجەکان بەدی بهێنێت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆی هیچ شتێکی داوا نەکردوە و هیچی نەکردووە. کارێکی بۆ خۆی نەکردوە؟ بۆ گەلان کردوویەتی. بۆ مرۆڤایەتی کردوویەتی. چونکە ڕێبەر ئاپۆ بۆ خۆی نەژیاوە. هەتا ئێستا لە پێناو گەلاندا ژیان دەکات. بۆ مرۆڤایەتی ژیان دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە کێشەی گەلان و مرۆڤایەتی دەخاتە پێش خۆیەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا لە دوو بواردا هەنگاو دەنێت. یەکەم، لە ڕابردوودا لەسەر پرسی ژن و هێڵی ئازادی ژن هەنگاوی ناوە ، ئێستاش خەریکە قووڵتری دەکاتەوە. هەروەها ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی سۆسیالیزمدا ناوە قووڵتر دەکاتەوە. سەرەڕای ئەم شتانە، ڕۆژهەڵاتی ناوین گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێت، ڕۆژهەڵاتی ناوین کە ڕووخاوە و سەرلەنوێ دیزان دەکرێتەوە. سیستەمی سەرمایەداری دەیەوێت بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بنیاتی بنێتەوە. ڕێبەر ئاپۆش دەیەوێت لە بەرژوەندی گەلاندا بنیاتی بنێتەوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دیموکراتیزەبوون بەرەو پێشەوە دەچێت و ئازادی پێشدەکەوێت. ئێستا ڕێبەراێەتی لەم بوارەدا هەنگاوی قووڵی دەست پێکردووە. مرۆڤ بەشێک لەمانە لە ڕاگەیاندراوەکاندا دەبینن. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بۆ گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی هەنگاوێکی مێژووی بنێت. ئەوەی لە هەموو کەسێک داوا دەکرێت، خاوەندارێتی بە هێزە لە ڕێبەر ئاپۆ.

لێرەدا دەبێ بگوترێ کە هەرچەند دیدارەکان ڕوویدابێت، بەڵام گۆشەگیریی سەپێنراو نەشکاوە و بەردەوامە. پێویستە چ هەنگاوێک بنرێت بۆ تێپەڕبوون لەم دۆخەی شەڕ و ململانێ و دروستکردنی قۆناغێکی یاسایی و سیاسی؟

ئێستا باخچەلی و تەنانەت ئەردۆغانیش بانگەوازی لە ڕێبە ئاپۆ دەکەن. دەڵێن پێویستە کێشەی چەک چارەسەر بکرێت، تەنانەت دەڵێن پێویستە پەکەکە هەڵبوەشێتەوە. واتە ئەو جۆرە بانگەوازانە دەکەن. لە لایەک زمانێکی لەو جۆرە بەکاردەهێنن و لە لایەکی دیکەوە کردەوەیەکی تەواو پێچەوانە نیشان دەدەن. یانێ ڕێبەر ئاپۆ سەرەڕای گۆشەگیری سەپێنراوی ڕەها بەسەریدا چۆن کار بکات؟ ئەو داواکاری و چاوەڕوانییانەی کە لە ڕێبەر ئاپۆ هەیانە، چۆن دەکرێت لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە جێبەجێ بکرێن؟ پەیوەندیی کردنی لەگەڵ بزووتنەوەکەمان، لەگەڵ ئەوانەی لە دەرەوەی زیندانن، لەگەڵ ڕاگەیاندن و لەگەڵ هەموو کەسێکی دیکەدا داخراوە. بەڵام هەموو ئەرکەکانیان لەسەر شانی ڕێبەر ئاپۆ داناوە. بە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێن با ئەم بارگرانییە لە شان هەڵبگرێت. دەڵێن گەلانی ستەملێکراو، ژنان، گەنجان، دیموکراتەکان، سۆسیالیست و هەمووان هیوادارن کە ڕێبەر ئاپۆ پەرە بەم هەڵمەتی دیموکراتیزەکردنە بدات. کاتێک هیچ گۆڕانکارییەک لە هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆدا نەکرێت، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی نەتوانێ تێکۆشان بکات، چۆن دەتوانێت ئەو چاوەڕوانییانە بەدی بهێنێت؟ چۆن دەتوانێت ببێتە وەڵامێک داواکارییەکان؟ شتێکی وا مەحاڵە. ئێستا دەست و قاچی ڕێبەر ئاپۆیان بەستووە و لە دۆخێکی داخراودا ڕایانگرتووە و پێی دەڵێن لەناو ئەو دۆخەدا کار بکات. چۆن دەتوانێت؟ چۆن چاوەڕوانییەکان بەدی بهێنێت؟ دەبێت گۆشەگیری سەپێنراوی ڕەها هەڵبگیرێت و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. پێویستە هەمووان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەنە ئامانج و لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت، ئەوا دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ بزووتنەوەکەدا بکات. دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هەر کەسێکدا بکات، دەتوانرێت قسەی لەگەڵ بکرێت، دەتوانێت بیرۆکە و پێشنیارەکان وەربگرێت. هەر لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانێت چاوەڕوانی و هیواکان بەدی بهێنێت. ئەگەر نا، ناتوانرێت. ئێستا لەلایەک مەرجەکانی ئازادی جێبەجێ ناکەیت، گۆڕانکاری ناکەیت، یاسا دروست ناکەیت، لەلایەکی دیکەشەوە بە سەرۆک ئاپۆ دەڵێیت بانگەوازی لە گەریلا بکە چەک دانێن، بە پەکەکەش دەڵێن بە هەڵبوەشێتەوە، مانای چییە؟ لەو حاڵەتەدا تۆ ناتەوێت ئاشتی ڕووبدات، ناتەوێت پرسەکە چارەسەر بکرێت. ئەگەر پرسەکە چارەسەر نەکرێت، ئەگەر ئازادی پەرەی پێنەدرێت، ئاشتی چۆن بەدی دێت؟ لە کاتێکی وادا قەد ئاشتی رووندا. ئاشتی لەسەر بنەمای ئازادیی دەبێت. ئێوە هەموو ڕێگاکانی ئازادیتان داخستووە. لەلایەک داوای ئاگربەست و ئاشتی دەکەیت و لەلایەکی دیکەوە درێژە بە شەڕ دەدەیت، هەروەها قەیوم دەسەپێنیت، دەستگیر و قەتڵ دەکەیت، بۆردومان دەکەیت لەهەموو شوێنێک سەرڕەای ئەمانە، ئەو قسەی دەیکەیت و ئەو کارانەی دەیکەیت، نیشاندەری چین؟ لەو حاڵەتەدا مانای ئەوەیە تۆ ناتەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت. ئەوانەی دەیانەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت، دەبێت بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕن. دەبێت سیستەمی ئیمرالی هەڵبوەشێننەوە. دەبێت رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن تا بتوانێت هیوا و داواکارییەکان بەدی بهێنێت.

نوێ دەکرێتەوە ...