چالاکیی دانیشتن لە ٢٥ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ تا ئێستا بەردەوامە، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەم چالاکییە ڕۆژانی چوارشەممە لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ بە سەرپەرشتی کوردستانییەکان بەڕێوەدەچێت، لە چالاکیی ئەم هەفتەیەدا سەرکۆنەی ئەو دەستگیرکردنانە کرا لە شارەکانی تورکیا و کوردستان بەتایبەت ئامەد بەڕێوە دەچێت.
بە بەرخۆدان وەڵام دەدەینەوە
هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە ژنێڤ، محمەد لەتیف چەلەبی، لە چالاکییەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند چالاکییەکەیان بەردەوام دەبێت لەپێناو شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سەرکۆنەکردنی دەستگیرکردنەکان لە ناوەندی ئامەد و گوتی: «بلۆکی فاشیستی دەزانێت دەڕوات، بۆیە هێرشەکانی فراوان کردووە، بە بەرخۆدان وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە».
هەروەها چەلەبی دووپاتی کردەوە، ئەو هێزەی کە بلۆکی فاشیزم دەبەزێنێت بریتییە لە هێزی کوردی، داوای کرد بۆ بەتینکردنەوەی تێکۆشان و بەشداریکردن لە خەباتی هەڵبژاردن.
پاش ڕاگەیاندراوەکە، بەشداربوون دەستیانکرد بە چالاکیی دانیشتن و چەندین جار درووشمەکانی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" دووبارە کرایەوە.
هـ . ب