"بەرنامەی سەرەکیمان چالاکی مێژوویی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە"

تەڤ-چاندی ئەوروپا بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو دووپاتی کردەوە تا ڕۆژی ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٤ لەسەر هەموو بەرنامەکان ڕاوەستە دەکەن و گوتی: "بەرنامەی سەرەکیمان چالاکیی مێژوویی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە".

تەڤ-چاندی ئەوروپا بە ڕاگەیاندراوێک بە ناونیشانی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە" پشتگیری ڕێپێوانی درێژ کرد لە چوارچێوەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" گوتی: "با هەموو هونەرمەندان و خەباتکارانی چاندی وڵاتپارێز بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەنگ هەڵبڕین، بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد لەگەڵ گەلی خۆمان بین".

سەرەتای ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەکراوە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گوتراوە: "وایان دەزانی بە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دەپوکێتەوە و شتێک بەناوی پرسی کورد نامێنێت کە سەریان بئێشێنێت. بەڵام نە ڕێبەر ئاپۆ و نە تەڤگەری ئاپۆییان باش نەخوێندەوە".

لە درێژەدا هاتووە: "ئەوە ٢٥ ساڵە، گەلی کورد و دۆستەکانیان بە پڕاوپڕی ڕۆژ بە ڕۆژ تێدەکۆشن و پوچەڵکردنەوەی پیلانی پیلانگێڕان دەسەلمێنن. ئەوە ٢٥ ساڵە دەوڵەتی تورک داگیرکەری تورک بە پەسەندکردنی هاوپەیمانەکانی و لەبەرچاوی ئەوان، گۆشەگیرییەکی نائەخلاقی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبات. ٢٥ ساڵە ڕێگە ڕێگە لە تاکە چارەسەر دیموکراتیک دەگرن".

ئاماژە کراوە بە کۆمەڵکوژی و دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو کە دەوڵەتانی سەرمایەداری پێشکەشی دەکەن لەسەر گەلی کورد و شەڕڤانانی کورد بەکاری دەهێنێت، بە وێرانکردنی گوند و شارەکان و قڕکردنی سیاسی و چاندی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەیشتۆتە ئەوپەڕی دڕندەیی و ژێرخانی ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکات، هونەرمەند و ڕۆشنبیر و چالاکوانان دەکاتە ئامانج.

لەکۆتایدا ئاماژە بەوە کراوە دەبێت وەک هونەرمەندان پێشەنگایەتی چالاکییەکان بکەن و گوتراوە: "پێویستە لەو ڕۆژ و چالاکییە مێژوویەدا هەموو هونەرمەند و خەباتکارانی چاندی وڵاتپارێز، لەگەڵ گەلەکەمان بین، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەنگ هەڵبڕین، بۆ چارەسەری سیاسی پرسی کورد لەگەڵ گەلەکەمان بین.

ئێمە لە ١٧ ی شوباتی ٢٠٢٤ لەسەر هەموو بەرنامەکانمان ڕاوەستە دەکەین و باسیان دەکەین، ئەو ڕۆژە تەنها یەک بەرنامەمان هەیە، ئەویش چالاکی مێژووییە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".