بێریتان لەبەردەم مالی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ مانگرتوانی بادینان دەستی بە مانگرتن کرد

بێریتان ژنە چالاکوانی کورد بۆ پشتیوانیکردن لە زیندانیان و مانگرتوانی بادینان لە بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا دەستی بە مانگرتن کرد.

 

بێریتان ژنە چالاکوانی کورد لە بەریتانیا لە کاتژمێر ۱۲ ی نیوەرۆی رۆژی ۳۱/۷/۲٠۲۲ رۆژی دوشمەمە، دوای ئەوەی  بۆ پشتگیری لە زیندانیانی دۆزی ئازادیی رۆژنامەگەری و زیندانیانی بادینان، کە بۆ ماوەی چوار رۆژە مانی لە خواردن گرتوە و بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە سەرجەم مانگرتوان لەزیندان لە مانگرتن بەردەوامە.

بێریتان بۆ کاریگەریی زیاتری مانگرتنەکەی، مانگرتنەکەى گواستەوە بۆ بەردەم مالی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆرس جۆنسن لە شاری لەندەن بۆ پشتگیری و پشتیوانی لە مانگرتوان و سەرنج ڕاکێشانی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەمەڕ پێشێلکارییەکانی حکومەتی هەرێم لەسەر گرتن و سزادان و ئەشکەنجەی ئازادی خوازان، بەتایبەت لە ناو چەی بادینان، کە لەلایەن پارتی (پەدەکە)ەوە زۆر ڕەفتار و پێشێلکاری و کردەی نادیموکراتیانە بەرامبەر ئازادیخوازان و رۆژنامەنوس و چالاکوانان ئەنجام دەدرێت.

بێریتان داوا لەسەرجەم  چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات، لە بەریتانیا بەشداری مانگرتنەکەی بن بێنە بەردەم مالی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.

بێریتان ئێستا کەمپینێکی راگەیاندوە و لەبەردەم مالی سەرۆک وەزیران لە شاری لە ندەن بۆ پشتیوانی مانگرتوانی بادینان لەزیندان.

ژ.ت