زیاتر لە شەش رۆژە بێریتان وەک سەر جەم چالاکوانان و ئازادیخوازان لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات مانیان لە خواردن گرتووە بۆ ئازادی گیراوانی بادینان و زیندایانی شیلادزێ " بێریتانیش لە ماڵەوە مانگرتنی دەست پێکرد دواتر چالاکیەکەی گواستەوە بۆ بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە شاری لەندەن بۆ ماوی زیاتر دوو رۆژ لەبەردەم ماڵی "بۆریس جۆنسن" لەمانگرتن بەردەوام بوو" بەبەیاننامە و لێدوانی جیاجیاوه بە زمانی ئینگلیزی لە بەردەم ماڵی سەرۆکی بەریتانیا بەیانامەی پەخش و بڵاو دەکردەوە، بۆ راکێشانی رای گشتی بۆ گیراوانی بادینان، هەروەها چەند نامەیەکی دایە نوسینگهی بۆرس جۆنسن له بارهی زیندانیكراوانی بادینان و خراپی دۆخی زیندانیان و ئازاد نەکردنیان بە بێ مەرج .
دوای ئەوەی کۆنگری دیموکراتی کورد لە ئەوروپا و کۆمسیۆنی کەجەدەکەی باشور لە شاری لەندەن 'بەفەرمی سەردانی بێریتانیان کرد لە بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران ' چەند پێشنیارێکیان پێگەیاند لەسەر داوای کۆمەڵێک مرۆڤی ئازادی خواز و چالاکوانی بەریتانیا چەند رێکخراوەیەکی کۆمەڵگای دیموکراتیک " کە مانگرتنەکەی بشکێنێت لەبەر نالهباری بواری تەندروستی و ئهمنی بێریتان.
بڕیتان ئەمرۆ پێشنیارەکەی قبوڵکرد و بریاری دا مانگرتنەکەی بگوازێتەوە بۆ بەردەم " رێکخراوی ئەمنستی ئینەرناشنال " هەر لە شاری لەندەن " نامەیەکی بەزمانی ئینگلیزی ئامادەکردوە كه تێیدا ئاماژه به دۆخی زیندانیانی بادینان و تێکچوونی ئەمنیەت و ئاسایشی خەلک بەهۆی حکومەتی هەرێمەوە، نادادپەروەری و بێکاری ترس و تۆقاندنی هاوڵاتیان لە لایەن دەسەڵاتی باشور، كراوه.
هـ . ب