بەریتانیا؛ یادی سەردەشت عوسمان بەرز ڕاگیرا

لەبەریتانیا دوو مەراسیمی جیاجیا لە ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەڕێوەچوو، تیایدا داوای دادگایی کردن و بەسزاگەیاندنی بکوژانی رۆژنامەسان کرایەوە.

رۆژی هەینی ٥/٥/۲٠۲۳  هاوکات لە گەڵ ١٣یەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەست عوسمان لە شاری لەندەن لەبەردەم ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەچالاکیەکی شەرمەزارکردن، یادی  ئەو رۆژنامەنووسە بەرز ڕاگیرا .

دەست پێکی یادەکە خولەکێک بێدەنگی بوو بۆ رێزلێنان لە یادی سەردەشت عوسمان. دواتر لەلایەن چالاکوانانەوە بەدروشمی جیاواز  یادی شەهیدی قەلەم سەردەشت عوسمان کرایەوە .

هەروەها لەسەر ناوی کۆمسیۆنی  کەجەدەکەی باشوور رێکخستنەکانی بەریتانیا،  " شوان ئاوارە"  پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێم کرد ، کە یادی ۱۳ یەمین سالەی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان لەبیر ناکەن و دۆسیەکەش لە لای هیچ مرۆڤێکی ئازادیخواز دانەخراوە و بەکراوەی دەهێڵرێتەوە ،" تاکو بکوژانی سەردەشت و سەرجەم شەهیدانی قەلەم کە بەفەرمانی دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم تیرۆر کراون نەدرێنە دادگا کۆل نادەین" .

هاوکات هەر لە وڵاتی بەریتانیا لە شاری مانچستەریش لە لایەن چەند چالاکوانێک لە  سەنتەری شار یادی سەردەشت عوسمان و سەرجەم شەهیدانی ڕۆژ نامەنوس بەرز راگیرا.

هـ ب