بەڕێوەبەریی پەیەدە لە سویسرا کۆبوونەوەى ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد

بەڕێوەبەریی نوێنەرایەتیی پەیەدە لە سویسرا کۆبوونەوەى ساڵانەى خۆی بەڕێوەبرد و باس لە گرنگیی بەهێزکردنی دیپلۆماسی لە ئەوروپا کرا.

 نوێنەرایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) لە سویسرا کۆبوونەوەى ساڵانەى خۆی لە شاری ئاراو بەپێی رەچاوکردنی رێنماییەکانی دژ بە کۆرۆنا (Covîd-19) بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان بەڕێوەچوو.

دەیان بەڕێوەبەر و ئەندامی پەیەدە لە سەرتاسەری سویسرا بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

ئەنوەر موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە پەیامێکی بۆ کۆبوونەوەکە نارد و باسی لە دوایین دۆخی سیاسیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و سەرتاسەری سوریا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بە تایبەتی باس لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی دیپلۆماسی لە ئەوروپا کرا.

هەروەها کار و کەموکوڕییەکانی ساڵی رابردوو لە رێکخستنەکانی پەیەدە لە سویسرا بە بەرفراوانی شیکارییان بۆ کرا و دوای ئەوە پلانسازییەک بۆ کار و چالاکییەکان دانرا.

ژ.ت