بووڵدان: ئەودۆخەی کە کورد و عەلەوی تێیدا دەژین وەک یەکن

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەردانی کۆمەڵەی ماڵی جەم-ی ماڵتەپەی کرد و وتی، " ئەو دۆخەی کە عەلەوی و کورد تێیدا ژیان دەکەن وەک یەکن. بۆ دیمەکراتیک بوونی تورکیا دەبێت پێکەوە تێکۆشان بکەین.

هاوسەرۆکی پارتی دیمەکراتیکی گەلان (هەدەپە) پەرڤین بووڵدان، بە ئامانجی پشتیوانی سەردانی کۆمەڵەی ماڵی جەم-ی لە ماڵتەپە کرد.

سەرۆکی کۆمەڵە ئەتێنچ یڵماز پێشوازی لە بووڵدان کرد. بووڵدان لەوێ ڕاگەیەنراوێکیدا و ئاماژەی بە گرتنی پارتەکەیدا و ئەوەی خستەڕوو، پارتێک کە بە ملیۆنان کەس دڵیان بۆی لێدەدات ناتوان بیگرن. بووڵدان وتی پارتئ بەردەوام لەگەل گەلەکەی تێکۆشانی کردووە و سەردانی ئەوانیش پێویستە.

پەرڤین بووڵدان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە دەبێت هەموومان پێکەوە تێکۆشان بکەین و وتی، " ئازارەکانی کوردان و عەلەوییەکان یەکێکن.بۆ دیموکراتیک بوونی تورکیا پێویستە کە پێکەوە تێکۆشان بکەین."

ئەردێنچ یكماز سەرۆکی کۆمەڵەی عەلەوییەکان مائاوایی لە بوولدان و شاندەکەی یاوەری کرد ، تیشکی خستەسەر تێکۆشانی هەدەپە. یڵماز جەختی لە تێکۆشانی هاوبەش کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان پاڵپشتی هەدەپەن.

دوای دیدارەکە بووڵدان و شاندەکەی یاوەری سەردانی کۆمەڵەی کۆچگرێ لە ئۆمرانیە دەکەن.

ک-ش