بوومەلەرزەیەک لە ئەدەنە ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥پلەی ڕێختەر ناوچەی سایمبەلی ئەدەنەی هەژاند.

بە گوێرەی سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ پلەی ڕێختەر بە قوڵای ٦،٩٦ کیلۆمەتر ناوچەی سایمبەلی ئەدەنەی هەژاندووە.

ئاماژەش بەوەکراوە بەهۆی بەهێزی بوولەمەرزەکەوە لە تەواوی ناوچەکەدا هەست بە هەژانەکەی کراوە.