'بەیانیی ١٥ی ئایار ڕۆژ لە وڵات هەڵدێت'
محەمەد ئەمین ئاکتار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد بۆ پەرلەمان، داوای لە هەمووان کرد دەنگ بدەن و ئاماژەی بە گرنگیی پاراستنی دەنگەکان کرد.
محەمەد ئەمین ئاکتار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد بۆ پەرلەمان، داوای لە هەمووان کرد دەنگ بدەن و ئاماژەی بە گرنگیی پاراستنی دەنگەکان کرد.
محەمەد ئەمین ئاکتار پاڵێوراوی ریزبەندی ٩ی لیستی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد بۆ پەرلەمان، لە ساڵی ۱۹۸۶ یاسا و مافی لە ئیستەنبول تەواو کرد. لە ساڵی ۱۹۸۷ەوە وەک پارێزەرێکی سەربەخۆ دەستی بە کار کرد. لە نێوان ساڵانی ۱۹۹۲ بۆ ۲۰۱۱ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد بووە. لە نێوان ساڵانی ۲۰۰۸ بۆ ۲۰۱۲، سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد بوو.
ئەم هەڵبژاردنه زۆر گرنگ و هەستیارە
محەمەد ئەمین ئاکتار بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، تا ئێستا لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کاری کردووە، بەڵام پرۆسەی ئێستا چارەنوسسازە، بۆیە خۆی پاڵاوتووە پەرلەمان و وتی: "ماوەیەکی زۆر لە بواری مافەکانی مرۆڤ و هەروەها لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد بەڕێوەبەر بووم. لە نێوان ساڵانی ۲۰۰۸ بۆ ۲۰۱۲، سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد بووم. من ئەندامی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵەکان بوو، بۆیە چەندین ساڵە ئەندامێتیی چالاکم لە نێو حیزبە سیاسییەکاندا نەبووە. هەڵبژاردنی ئێستا زۆر گرنگ و هەستیارە، پێدەچێت ببێتە یەکەم هەنگاو بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی دەسەڵاتپەرست و تێپەڕاندن بۆ پرۆسەیەکی نوێ. بۆیە بڕیارمدا بەشداری لە کاری سیاسیدا بکەم و پێشنیاری خۆپاڵاوتنم لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان قبوڵ کرد.
گەل بێدەنگ نییە، بەڵکو توڕەن
ئاکتار وتی، "ماوەی ٧ ساڵە هەوڵی بێدەنگکردنی ئامەد دەدەن. لە داسەپاندنی قەیومەوە بۆ فشار دروستکردن، دەستگیرکردن، زیندانیکردن و سزادانی سیاسەتمەدارانیان ئەنجامدا. ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران دەستگیرکران و هەندێکیان ناچاربوون وڵاتەکە جێبهێڵن. کاتێک لەو لایەنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، لەدەستدانێکی بەرچاو هەیە، بەڵام ئامەد شارێکە هەمیشە پوتانسێل و توانای خۆی هەیە. ئەم توانایە تایبەتمەندیی نوێ بە ڕێکخراوەکان و رێکخستنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان دەبەخشێت.
گوشارەکانی ڕژێم لە دوای ١٥ی تەموزەوە بوو بە فاشیزم. لە ئەنجامدا، دەستیان کرد بە ڕێگریکردن لە کار و خەباتی دیموکراتیک. لەبەر ئەوە هەمووان پێیان وابوو، کە کۆمەڵگەی کوردی بێدەنگ کراوە، یان چەوسێندراوەتەوە، بەڵام ئێمە لەم پرۆسەیەدا دەبینین، کە کۆمەڵگا زۆر توڕەیە. ئەوەی ئێمە لە کۆمەڵگادا دەیبینین زۆربوونی توڕەیی گەلە. دەبێت ئەمە بە باشی بەکاربهێنرێت. ئەگەر ئەمە لە سیاسەتدا بەکاربهێنرێت، ئەگەر بتوانین ئەم پشتیوانییە بەهێز بکەین، ئەوا دەتوانین ئەنجامی باش بەدەست بهێنین. بەبێ ئەوەی گرژی دروست بکەین، پێویستە بە باشی لە خۆمان تێبگەین، لەبیرمان نەچێت ئەم وارگەیە، ئەم شارەی ئێمە بەو شێوەیە کار دەکات. لەبەر ئەوەی گەل ئەمەی بە ئێمە نیشان داوە، ئەوان بیرمان دەخەنەوە، کە ئەوان خاوەنی ئەم وارگە و وڵاتەن، بۆیە دەبێت ئێمە نوێنەری ئەوان بین و ئێمەش بەم تێگەیشتنەوە کار بکەین".
بە دڵنیاییەوە پێویستە دەنگ بەکاربهێنرێت و بپارێزرێت
ئاکتار ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکە کرد و داوای لە هەمووان کرد دەنگ بدەن و وتی، "پێویستە سەرەتا و پێش هەموو شتێک دەنگ بدرێت. ئێنجا دەبێت لە دوای دەنگدان خاوەنداری لە دەنگەکان بکرێت. چونکە دەبێت ئێمە بەهای هەموو دەنگێک بزانین و بیپارێزین. ئێمە لە بەیانیی ١٥ی ئایاردا لە وڵاتێک ڕووناک دا هەڵدەستین و ڕۆژی تیایدا هەڵدێت. بێگومان هەموو شتێک له ڕۆژێکدا چاک ناکرێتەوه. لەوانەیە پرۆسەیەکی قورسیش دەست پێبکات، چونکە ئەگەر پێویستی بە سەرلەنوێ بنیاتنانەوە هەبێت، دەبێت بچێتە قۆناغێکی نوێوە. پێویستە سیستەمێکی نوێی دەستووری دروست بکرێت. کاتێک لەم لایەنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، دەبێت لە پەرلەمان دا تێڕوانینێکی ئازادیپارێز، خۆجێی هەبێت، کە قورسایی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد بێت، ئەوە بۆچوونی ئێمەیە، بۆیە پرۆسەیەکی قورس دەست پێدەکات. تەنها بە تێکشکاندنی ئەم دەسەڵاتە کۆتایی بە کێشەکان نایەت. پێویستە ڕێگری لە دروستبوونی دەسەڵاتێک و ڕژێمێکی سەرکوتکار و زۆردار بگیردرێت. پارتی چەپی سەوز خاوەنی ئەو پێگە و هەڵوێستەیە".
ژ.ت