چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێییان پیرۆز کرد
چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ لە ڕۆژی هەشتەمدا لە پاریس ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێییان پیرۆز کرد.
چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژ لە ڕۆژی هەشتەمدا لە پاریس ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێییان پیرۆز کرد.
ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا دەستپێکردووە، لە هەشتەم ڕۆژی چالاکییەکانیدا لە گەڕەکی گریگنی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چالاکوانانی ڕێپێوانەکە لە کۆمەڵەی کولتووری کوردی دیموکراتیکی گرینگی ١٠ـەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێیان پیرۆز کرد.
پیرۆزکردنە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد.
چالاکوانان لە ئاهەنگەکەدا جەختییان کردەوە لەوەی پێویستە بە ڕوحی بەرخۆدانی کۆبانێیەوە پەرە بە بەرخۆدانەکانی تشرین بدرێت و گوتییان: "کۆبانێ-تشرین-قەرەقۆزاق هێڵی سەرکەوتنە."