لە سێرت بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە ئێشکگری کرا
لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرت لە شارەکەدا ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی کودەتای قەیوم ئەنجام دەدرێت و بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری کە سبەی ئەنجام دەدرێت بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەرفروان کرا.
لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی سێرت لە شارەکەدا ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی کودەتای قەیوم ئەنجام دەدرێت و بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری کە سبەی ئەنجام دەدرێت بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەرفروان کرا.
لە سێرت دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی بە ڕێپێوانی جەماوەری شەرمەزار دەکرێت. ڕێپێوانەکە لە پێش باڵەخانەی شارەوانی دەستیپێکرد و هەتا کۆڵانی ئایدنلکە بەردەوام بوو.
لە ڕێپێوانەکەدا سەردانی کاسبکاران کرا و چەندین جار درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" گوترایەوە.
ڕێپێوانەکە بە چەپڵەلێدان و وتنەوەی درووشم تا پێش باڵەخانەی شارەوانی بەردەوام بوو. دواتر ڕاگەیانداروێک خوێندرایەوە و تێیدا بانگەوازی بەشداربوون کرا بۆ چالاکی ئێشکگری کە بڕیارە سبەی لە کاتژمێر ١٢:٠٠-١٦:٠٠ ئەنجام بدرێت.