نوسینگەی یاسایی وان و ئۆهەدە زیندانی کردنی فورات ئەپۆزدەمیرییان شەرمەزار کرد
نوسینگەی یاسایی وان و لقی وانی ئۆهەدە زیندانی کردنی بەڕێوەبەری نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ فورات ئەپۆزدەمیر لە پێش دادگای وان بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزار کرد.
نوسینگەی یاسایی وان و لقی وانی ئۆهەدە زیندانی کردنی بەڕێوەبەری نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ فورات ئەپۆزدەمیر لە پێش دادگای وان بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزار کرد.
چالاکییەکە بە بەشداربوونی هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە) ئەکین یەتەر، سەرۆکی نوسینگەی یاسایی وان سینان ئۆزاراز و چەندین پارێزەر ئەنجام درا. لە چالاکییەکەدا دروشمی "پارێزەران بیدەنگ نەبوون و بێدەنگ نابن" و "نوسینگەی یاسایی ئەستەنبوڵ تەنها نییە" داواکاری دادپەروەری کرا.
هاوسەرۆکی لقی ئۆهەدەی وان موراد ئۆزچیچەک ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەپۆزدەمیر کراوە دژی رێبازەکانی دەوڵەتێکی یاساییە.
ئۆزچیچەک سەرنجی خستەسەر تاووانباکردنی ئەپۆزدەمیر و بڕیاری زیندانیکردنی وەک "بڕیاری کەسی و هەوڵی سیستەماتیکە بۆ تێکدانی پێگەی پارێزەر" پێناسەکرد.
ئۆزچیچەک ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بیرۆکانەی کە ئەپۆزدەمیر لە کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکاندا دەریبڕیبوو، بووەتە بابەتی تاوانبارکردن، ئەم بڕیارەی وەک "حساب نەکردنی ئازادی فکر و دژی یاسا” ناساند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کرا کە دادگا بوو بە ئامرازی فشار، ئەم جۆرە بڕیارانە پارێزەران بێزار دەکات و سیستەمی دادپەروەری بەرەو ڕووخان دەبات. نوسینگەی یاسایی وان و ئۆهەدە بۆ هێرشەکان لە بەرانبەر یاسا و مافپارێزان بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەشی کرد.