٣ پارت دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانیان شەرمەزار کرد
دەم پارتی، جەهەپە و پارتی ڕێگەی نوێ، کودەتایی قەیومیان لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆ شەرمەزار کرد. تاجەگوڵینەی ڕەش لەبەردەم وەزارەت دانا.
دەم پارتی، جەهەپە و پارتی ڕێگەی نوێ، کودەتایی قەیومیان لەبەردەم وەزارەتی ناوخۆ شەرمەزار کرد. تاجەگوڵینەی ڕەش لەبەردەم وەزارەت دانا.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) گوڵستان کلیچ کۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە موراد ئەمیر و سەرۆکی پارتی ڕێگەی نوێ بولەنت کایا، چەندین پەرلەمانتار لە پێش وەزارەتی ناوخۆ پەیوەست بە سەپاندنی قەیوم ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
گوڵستان کلیچ ئاماژەی بەوەکرد کە لە ساڵی ٢٠١٦ وە تاوەکو ئێستا قەیوم لەسەر شارەوانییەکان دەسەپێنرێت و گوتی: "هیچ بنەمایەکی یاساییان نییە، دەستوور پێشێل دەکەن. ئەوانەی لەم وڵاتەدا کودەتایان ئەنجامدا، هەمان شتیان کرد. ئەم یاسایە ڕەوا نییە، یاسایی نییە هەروەها ئەخلاقی و ویژدانی نییە. مافی هاووڵاتیان لە هەموو چین و توێژەکان پێشێل دەکەن. مافی دەنگدەر و هەڵبژاردن پێشێل دەکەن. هەوڵێکە بۆ بێبەشکردن لە هاووڵاتیبوون. ئەگەر سبەی ڕێگەی خۆیان بدۆزنەوە پەرلەمان و هەڵبژاردن هەڵدەوەشێننەوە. بۆیە ئەم مەسەلەیە تەنها پەیوەندی بە پارتێکەوە نییە، نەک تەنها پەیوەندی بە کوردەوە هەیە. قەیوم تەنها بۆ سیرت دانەنراوە، بەڵکو بۆ هەموو تورکیا دانراوە. هەر بۆیە دەبێت پێکەوە لە دژی ئەمە تێکۆشان بکەین".
موراد ئەمیر گوتی: "دەستبەسەر دەنگی گەلدا گیرا. سەرمان نەوی ناکەین. هەموو ئەو دەنگانەی لە وڵاتدەدرێن بە یەکسان دادەنرێت. لە ڕووی دەستوورییەوە یەکسان، بەڵام کاتێک لە پولوری، ئەسەنیورت، سێرت و مێردین هەڵبژاردن دەکرێت دەڵێن 'ناتوانن هەڵبژێردرێن'. سندوقی ڕەوا ئەوە نییە، کە دەنگی تێدا دەهێنن. وەک پارتی سیاسی و مافەکانی خۆمان دەپارێزین و سەرمان نەوی ناکەین".
بولەنت کایا ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ بڕیارێکی یاسایی سەبارەت بە هاوسەرۆکی شارەوانی سۆفیا ئاڵگەش نیە و گوتی: "بڕیاڕی دادگای هەرێمەکە کۆتا بڕیار نییە. تاوەکو بڕیاری کۆتایی نەبێت هەموو کەسێک لەبەردەم یاسا بێ تاوانە. لە ئەسەنیورت ئەندامی ئەنجوومەن ناتوانێت شارەوانی نوێ هەڵبژێرێن بەڵام لە بێشکتاش دەتوانن. لە نێوان ٢٠-٣٠ کم دوو دیموکراسی جیاواز هەیە. چی بە گەل دەلێن؟ دیموکراسی بۆ ئەسەنیورت جیاوازە و بۆ بێشکتاش جیاوازە؟".
پەرلەمانتاری پارتی ڕەنج (EMEP) سێڤدا کاراجا ئاماژەی بەوەدا گەل دەڵێت "ئیدی بەسە". سێڤدا کاراجا، بانگەوازی تێکۆشانی هاوبەشی کرد.
لە دوای ڕاگەیاندراوەکە پەرلەمانتاران خواستیان تاجەگوڵینەی ڕەش لە پێش وەزارەت دابنێن. پۆلیس هەوڵی ڕێگری کردنی دا. سەرەڕای رێگری پەرلەمانتاران تاجەگوڵینەکەیان دانا. پەرلەمانتاران و هاووڵاتیان پێکەوە دروشمیان بەرزکردەوە.