فڕۆکەی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندێکی زاخۆی کرد

فڕۆکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی گوندی شلینی کرد کە دەکەوێتە سنووری قەزای زاخۆوە.

هێرشی داگیرکاری

بە پێ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی شلینی سەربە شارەدێی باتیفای قەزای زاخۆی لە پارێزگای دهۆک کرد.

بە هۆی ئەو بۆردوومانەوە خانوویەک خاپوور بووە و زیان بەر چەندین خانووی دیکە و ڕەزووباخی گوندنشینان کەوتووە.

تا ئێستا نازاندرێت، بۆردوومانەکە بە فڕۆکەی جەنگی کراوە یان بێفڕۆکەوان یان تۆپباران بووە.