دایکی هەڤرین خەلەف: دەمەوێت بکووژی کچەکەم دادگایی بکرێت

سوعاد مستەفا دایکی سیاسەتمەداری کورد و سکرتێری گشتی پارتی ئایندەی سووریا شەهید هەڤرین خەلەف، داوایکرد بکوژی کچەکەی کە سەرچەتەیەکی ئەحرار ئەل شەرقییەیە بە ناوی حاتەم ئەبو شەرقا لە سووریادا وەدەربنرێت و دادگای بکرێت.

دوێنی سەرۆکی هەتەشە محمەد جۆلانی بە مەراسیمێک خۆی وەک سەرۆککۆماری سووریا ڕاگەیاند. لە مەراسیمەکەدا سەرچەتەی ڕێکخراوی ئەحرار ئەل شەرقییە، حاتەم ئەبوو شەرقا کە بکووژی سیاسەتمەداری کورد و سکرتێری پارتی ئایندەی سووریا هەڤرین خەلەفیش ئامادەی مەراسیمەکە بوو.

سوعاد مستەفای دایکی هەڤرین خەلەف لە بارەی ئەو بابەتەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار- ئانها قسەیکردووە و ئەمەی گوتووە: "بە هیچ جۆرێک قبوڵ ناکەم بکوژی کچەکەم ڕۆڵی هەبێت لە بونیادنانی ئایندەی سووریادا. سەیرە چۆن دەبێت کەسێکی بکووژ و تاوانکار ئەرکی هەبێت. بەڕاستی بە شداریکردنی بکووژی کچەکەم لە مەراسیمێکی ئاوادا شەرمەزار دەکەم. تەنها گەلی سووریا دەتوانن ئایندەی خۆیان دیاری بکەن."

دایکە سوعاد دەسنیشانیکرد چەتەی بکووژ حاتەم ئەبو شەرقا بووە بە کرێگرتەی دەوڵەتی تورک، هەربۆیە هەرکاتێک دەوڵەتی تورک داوایان لێبکات ئەم چەتان دەکەونە کوشتنی گەل.

ئەو دایکە ئاماژەی بەوەشدا دەبێت لێپرسینەوەی کوشتنی کچەکەی لەو چەتەیە و ئەو کەسانە بکرێتەوە کە دەستییان هەیە لە کوشتنی هاوڵاتییانی سووریادا  و لە سووریا وەدەربنرێن.