چالاکی دانیشتن لە ستراسبوورگ لە هەفتەی چوارهەمدایە

لە ستراسبوورگی فەرانسا چالاکی دانیشتن لە دژی داگیرکاری و قڕرکردنی دەوڵەتی تورک کەوتە هەفتەی چوارهەم. لە چالاکییەکەی دوێنێدا قڕکردنی دێرسیم و سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی تورک ئیدانەکرا.

چالاکی دانیشتنی تەژەکە- ئە و کەجەدەکە- کە لە چوارچێوەی ' هەر شوێنێک ئاڤاشین، مەتینا و زاپە. کات کاتی ئازادیە' لە شاری ستراسبوورگی فەرانسا دەستیان پێکردووە، لە هەفتەی چوارهەم و کۆتایی دایە.

لە هەفتەی سێهەمدا فێدا، چێک، کۆردیناسیۆنی ئێزدییەکانی ئەورووپا، ڕێکخراوەکانی ژنان لە چالاکییەکە ئامادەبوون و لەسەر بابەتگەلی جیاواز سمیناریاندا.

لە کۆنگرەی دامەزرێنەری دێرسیمی سویسرا نەدیم یەڵدز و هاکان ئادای و لە کۆمەڵەی دژی قڕکردنی دێرسیم عەلی گولەر باسیان لە  قۆناغەکانی قڕکردنی  دێرسیم و پرۆژەی ئاسیمیلاسیۆنی دەوڵەتی تورک کرد.

دۆسیە دەربارەی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مانگرتن لەخواردنی بەندکراوانی سیاسی، هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کوردستان  و قڕکردنی کوردان رادەستی نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەندامی لە یەکێتی ئەورووپا کرا.

گروپێک لە چالاکوانان  دۆسیەیان پێشکەشی نوێنەرایەتی ڕووسیا و هۆلەندا  و بەریتانیا کرد. چاوەڕوان دەکرێت چالاکییەکە ٤ی حوزەیران کۆتایی بێت، هەفتەی کۆتایی چالاکییەکە  دووشەمە بە گروپێکی نوێ بەردەوامە.

ک-ش