چالاكی دانیشتن كه له ٢٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ له نا شاری جنێڤی سویسڕا به ئامانجی ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیپێكردبوو، پێینایه ١٤ مانگه‌وه.
له چالاكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، له كه‌سایه‌تی شه‌ڕڤانی كۆمۆنیست باران سه‌رحه‌د كه له ٢٣.٣.٢٠١٩ دا له سه‌رێكانی له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی شه‌هیدببوو، بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی كوردستان خوله‌كێك به بێده‌نگی رێزلێنانیان كرد.
له‌چالاكیه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای كوردی جنێڤ ساڵح ساغڵام له كه‌سایه‌تی باران سه‌رحه‌ددا ئه‌و كه‌سانه‌ی به بیرهێنایه‌وه كه له پێناو ئازادی‌دا گیانیان به‌خشیوه و وتی، "ساڵیادی ٥٠هه‌مینی نه‌ورۆز سه‌لماندی كه گلی كورد به خاوه‌نداری له رێبه‌رایه‌تی خۆی ئیراده‌ی خۆی نیشانداوه. ئێمه له دژی هێزه پیلانگێڕه‌كان و هاوكاره‌كانیان كه ئیراده‌ی ملیۆنان به نه‌بینراو داده‌نێن، ده‌ڵێین، ‘بژ سه‌رۆك ئاپۆ‘،‘بژی گه‌ریلا‘ و ‘بژی كوردستان‘.
دوای قسه‌كانی ساغڵام چالاكی دانیشتن به دروشمی "كات كاتی ئازادییه" به‌رده‌وام بوو.
هـ . ب