چالاکی مانگرتن لە لاڤریۆ لە ڕۆژی ٢١٢مین دا لەلایەن گروپی ٤٣مین بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە یۆنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢١٢مین دا لەلایەن گروپی ٤٣مین بەردەوامە.

چالاکی مانگرتن لە خواردن لە یۆنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە.

چالاکیەکە لە کامپی لاڤریۆ لە ئەسینا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (TCŞ)، بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (TJK-E)  و ناوەندی کەلتوری کوردستان بەڕێوە دەچێت، کە هەر ٥ ڕۆژ جارێک لەلایەن گروپێکەوە ئەنجام دەدرێت. چالاکییەکە بە ریزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد

چالاکیەکە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢١٢مین دا لەلایەن گروپی ٤٣مین بەردەوامە.

چالاکوان عەلی ئوغورلو تیشکی خستە سەر کۆمەڵکوژی کۆنیا و وتی: ئەو کوشتارەی لەسەر بنەماڵەی کورد دەکرێت، هێرشێکی ئاسایی نییە. ئەم کوشتارە پلانی بۆ دانراوە. پێویستە گەلی کورد لە بەرانبەر هێرشی وەها یەکبگرن و بەرگری لە خۆیان بکەن. دەبێت هەموو شوێنێک بکەین بە گۆڕەپانی بەرخۆدان ئازادیی گەلی کورد و گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوین  و ئەوەش بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت. بژی بەرخۆدانی زیندانەکان و هەموو بەرخۆدێران"

دوای وتارەکان چالاکوانان دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.

ف.ق