چالاکی ئێشکگری دایکانی ئاشتی بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری کە ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بە درووشمی 'نا بۆ شەڕ، بەڵی بۆ ئاشتی' دەستیپێکردووە وێڕای هێرش و دەستبەسەرکردنەکان بەردەوامە.

چالاکی دایکانی ئاشتی

چالاکی ئێشکگری کە ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی بە درووشمی 'نا بۆ شەڕ، بەڵی بۆ ئاشتی' لە شارۆچکەی تل قەبینی ناوچەی سلۆپی لە شڕناخ دەستیپێکردووە وێڕای هێرش و دەستبەسەرکردنەکانی پۆلیس لە پێش بینای دەم پارتی بەردەوامە.

لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەکەدا بە تەواوی شەوەکە پۆلیسی دەوڵەتی تورک گەمارۆی بیناکەیان دابوو. دوای ئەوەی هەوای شەو ساردی کرد پۆلیس ڕێگریکرد لەوەی چالاکوانان بەتانی و ڕاخەر بەکاربهێنن. پۆلیس پێشی لە ئۆتۆمبیلی پەرلەمانتاری دەم پارتی زەینەب ئۆدونجو گرت ویستییان بیپشکنن بەو هۆیەوە گرژی دروستبوو.

لەگەڵ بەردەوامی چالاکیەکدا دایکان بە پۆلیسەکانیان وت: "هەرچیبکەن ئێمە لە چالاکیەکەمان بەردەوام دەبین  و ئەوەی پێویست بکات بۆ ئاشتی دەیکەین."