چالاکی ئیدانەکردن لە شرناخ و ئیزمیر: رێگە بە دەستبەسەرداگرتن نادەین

لە شرناخ و ئیزمیر دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل چالاکی ئیدانەکردن بەڕێوەچوو و ڕاگەیەندرا، ئەوان لە تێکۆشانی خۆیان دژی بێ یاسایی بەردەوام دەبن.

پلاتفۆرمی کار و دیموکراسی شڕناخ بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک لە شەقامی هۆنەری جزیر، دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی وان چالاکی ئیدانە کردنی بەڕێوە برد.

لە چالاکییەکەدا لقەکانی دەم پارتی شڕناخ و هەرێمە دێموکراتیکەکان، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەک لە هاوڵاتیان بەشدار بوون. لە چالاکییەدا پانکارتی "کۆتایی بە سیاسەتەکانی قەیوم دەهێنن" هەڵکرا بوو.

عەدنان شەنبایرام، بەرپرسی لقی شرناخی سەندیکای عەگیتیم سەن، ڕایگەیاند کە تورکیە بووەتە زیندانێکی کراوە و وتی: "دەسەڵات هەوڵی بێدەنگکردنی هەمووان دەدەات. بەڵام ئێمە ئاشتی و دیموکراسی لەم وڵاتەدا بەرقەرار دەکەین. نۆرەی ئێمەیش دەگات. پێویستە هەمووان دژی ئەم بێ یاساییانە ببێتەوە."

هەروەها قادر ئۆرۆکر سکرتێری لقی شرناخی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (SES) بەیاننامەیەکی خوێندەوە و ئاماژەی بە شکستەکانی حکومەت لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٢٠٢٤ی شاری وان کرد و تی: "هەوڵەکانی دادگایان لە پیلانگێڕی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی دیموکراتیکی گەلدا ئاشکرا کرد."

هەروەها ئۆرۆکر بە جەختکردنەوە لەوەی کە ئەوان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی وان قبوڵ ناکەن، ڕایگەیاند: "با دەستبەسەرداگرتنی مافەکانمان بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان قەد ڕانایین و بێدەنگ نابین."

ئیزمیر

هەروەها لە ئیزمیر لقی بۆجای دەم پارتی دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی وان گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا. بە هەڵواسینی پانکارتی "شارەوانییەکان هی ئێمەن" و "نا بۆ قەیوم" لە بینای دەم پارتی چالاکییەکە دەستی پێکرد.

جومعە کۆلۆکسا، هاو سەرۆکی لقی بوجای دەم پارتی لە گردبوونەوەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: "ئەوان هەموو هێزی خۆیان بۆ بەکارهێنانی فاشیزم لە وڵاتدا خستووتە گڕ. دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەرچییەک بکەن، ناتوانن تێکۆشانی گەلانی کورد و تورک بۆ یەکسانی، ئاشتی. ئازادی و دیموکراسی شکست پێ بهێنن بەڵکوو تێکۆشانمان بە هێزتر دەکەین."