چالاکیەکانی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، کە ئەندامانیان لە ساکاریا، کوتاحیا، تەکرداغ، دەنیزلی، بورسا و سامسون چالاکی سووتاندنیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە شارەکانی ساکاریا، کوتاحیا، تەکرداغ، دەنیزلی، بورسا و سامسون، چالاکیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا کە ئەندامانیان ١ی تشرینی دووەم لەو شارانە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵ و شوێنکاریان سووتاندووە.

ف.ق