چالاکی دانیشتن کە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە شاری ژنێڤی سویسرا بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بارەگای نەتەوەی یەکگرتووەکان دەستی پێ کرد، هێشتا بەردەوامە.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا بە بۆنەی ١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، بۆ شەهیدانی کۆبانێ ڕێزگرتن پیشاندرا.
هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ، توبا یەڵماز، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
توبا یەڵماز، ئاماژەی کرد بە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، دووپاتی کردەوە، خاوەندارێتی لەو هەڵمەتە دەکەن و درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
توبا یەڵماز، ڕایگەیاند، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە ١١ ی تشرینی دووەم لە شارەکانی لۆزان و زیوریخی سویسرا و چەند ناوەندێکی ئەوروپا بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکی ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لەو چالاکییانە.
لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکی دانیشتنی ژنێڤ، قاسم ئەریک، ڕەخنەی لە هەڵوێستی (سی. پی. تی.) گرت و گوتی: "کاتێک باسەکە دێتە سەر ڕێبەر ئاپۆ و تاوانی مرۆڤایەتی دژی گەلی کوردە، ئەو ڕێکخراوانەی بانگەشەی دژایەتی ئەشکەنجە دەکەن، بێدەنگ دەبن. ئەگەر ئەمڕۆ نیگەرانییەکانمان دەربارەی تەندروستی و ژیان و سەلامەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەڕەوێنرێتەوە، وەک گەلی کورد و گەنجان و ژنانی کورد هەموو مافە دیموکراسییەکانمان بەکاردەهێنین تاوەکو (سی. پی. تی.) و نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن".
پاشان چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکان کۆتایی هات.