چالاکیی هەڵواسینی پۆستەری "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ئەوروپا بەردەوامە
چالاکیی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتەی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە چوارچێوەی داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە.
چالاکیی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتەی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە چوارچێوەی داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا بەردەوامیی هەیە.
چالاکیی هەڵواسینی پۆستەر و لافیتە بۆ ئازادیی ئۆجالان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە و لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. دوێنێ هەینی ئەو چالاکییە لە شارەکانی لمیاسۆلی قوبرس، بیلی سویسرا، هانۆڤەر و هیلدسهیمی ئەڵمانیا بەڕێوەچوون.
گەنجانی کورد لە لیماسۆل ژمارەیەکی زۆر پۆستەر و لافیتە، کە لەسەری نووسرابو "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە چەندین شوێنی گشتیی ئەو شارەدا هەڵواسی.
ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکانیش لە شاری بیلی سویسرا پۆستەر و لافیتەیان هەڵواسی.
ئەنجوومەنی ژنانی رۆناهی لە هانۆڤەری ئەڵمانیا لە چوارچێوەى ئەو هەڵمەتەدا پۆستەریان لەسەر پردێکی گشتیی ئەو شارەدا هەڵواسی.
لە هیلدسهیمی ئەڵمانیاش لەسەر رێگای ترەن دا پۆستەر و لافیتە هەڵواسران.
ژ.ت