چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن لە بۆردیۆ بەردەوامە

لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا چالاکی مانگرتن لە خواردن لە ڕۆژی سێیەمدا بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە. چالاکوانان و سەردانیکەران کارتیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدەرانی زیندان نارد.

تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) و یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (سەکەبە) بە ئامانجی پشگیری لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان کە ٩٠ ڕۆژە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکان بەردەوامە، لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی بۆردیۆ ٣ ڕۆژ چالاکی مانگرتن لە خواردنیان دەست پێ کرد.

چالاکوانان بە مۆراڵێکی بەرزەوە درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن، نوێنەرانی ناوەندی چاندی عەلەوییەکان، چەندین دامەزراوەی سۆسیالیستی فەرەنسا و سەندیکاکانی کرێکاران و گەلی کوردستان سەردانیان کرد.

چالاکوانان هەڵپەڕکێیان کرد و گۆرانیان چڕی، پاشان چەندین بڵاوکراوەیان دەربارەی چالاکییەکەیان دابەشکرد.

چالاکوانان نامەیان نارد بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٥ ساڵە لەژێر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردندایە، هەروەها ئەو زیندانیانە سیاسییانەی کە ٣ مانگە بەرخۆدان دەکەن.

چالاکوانان ئاماژەیان بەوە کرد بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی و پشتگیری لە زیندانییە بەرخۆدەرەکان، چالاکی مانگرتن لە خواردنیان دەست پێ کردووە و گوتیان: "هیواخوازین گەلی وڵاتپارێز و دۆستەکانمان لە ئەوروپا خاوەنداری لە چالاکییەکە بکەن".