رێپێوانی گەورەی کۆڵن لە چەند وێنەدا
رێپێوانی گەورەی کۆڵن، کە لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو، لە چەند وێنەیەکدا ببینن.
رێپێوانی گەورەی کۆڵن، کە لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو، لە چەند وێنەیەکدا ببینن.
دوێنی بە دەیان هەزار کەس لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەی گەورەی ئازادی رێپێوانیان کرد و لەوێ بە سەدان هەزار کوردستانی و دۆستانیان کە لە سەرتاسەری ئەوروپاوە روویان کردبووە ئەو شوێنە، کۆبوونەوە و وێڕای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاوکات داوای 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'یان بەرزکردەوە.
گردبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیدابوو کە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بە دەستپێشخەری دۆستانی گەلی کورد لە ٧٤ ناوەندی جیهان بە دروشمی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرابوو.
چەند وێنەیەکی گردبوونەوەی گەرەوی کۆڵن:
هـ . ب