چەندین مانگە ئازادکردنی ٨ زیندانی بەشێوەیەکی بێ بنەما و هەڕەمەکی دوادەخرێت

راگەیەندرا کە ٨ زیندانی لە زیندانی ئەرزڕوم و وان چەندین مانگە سزاکەیان تەواو بووە و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ بنەما رێگری لە ئازادبوونیان دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان ئازادکردنی زیندانیان لە رێگەی راپۆرتی دەستەی چاودێری و کارگێڕی زیندانەکان ئاستەنگ دەکرێت.

دەوترێت لە زیندانەکانی بە ئاسایشی باڵای ژمارە ١ و ٢ی دومڵوی ئەرزڕوم ٥ زیندانیکراو، لە زیندانی جۆری تی ئۆڵتویە ٢ زیندانیکراو، لە زیندانی ئاسایشی بەرزی وانیش یەک زیندانی ماوەی سزاکەیان چەندین مانگە تەوا بووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان زیندانیکراو سەبری یاقوت ساڵێکە، دۆغوکان و هاکات زەرتورک ٦ مانگە، بیلال بالکەشیس ٣ مانگە ئازاد ناکرێن.

ئەوەس راگەیەنراوە، کە ئازادکردنی فازل ئایدەمیریش ماوەی ساڵێکە دواخراوە.

ئازادکردنی شەمسەدین تەکین ساڵێکە، ئازادکردنی سەڤگی ئیلبۆگاش ساڵ و نیوێکە ئاستەنگ دەکرێت.

ئازادکردنی محەمەد چەنگەلیش ٦ مانگە رێگریی لێدەکرێت.

هـ . ب