چیدەم دۆغۆ: کات کاتی سەرهەڵدانە لەسەر هێڵی راپەڕینی ڕێبەر ئاپۆ

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە چیدم دۆغۆ ئاماژەی بەوەدا پێویستە بە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' وەڵامی هەموو کۆمەڵکوژیەک بدرێتەوە، دەربارەی هەڵمەتی ١٠ی تشرینی یەکەمیش وتی: "بە ڕۆحی ڕاپەڕین و بونیاتنانی ڕێبەر ئاپۆوە هەڵمەتەکە بەرفراوانتر بکەین."

ئەندامی کۆرددیناسیۆنی کەژەکە چیدم دۆغۆ لە بەرنامەی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤییەوە هەڵسەنگاندی بۆ بابەتەکانی دووەم ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کوشتنی نارین گوران، و هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرد.

چیدەم دۆغۆ لە کەسێتی ژینا ئەمینیدا هەموو شەهیدانی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' یادکردەوە، وە بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانەی کردەوە کە بەشداری سەرهەڵدانەکە بوون و لە سێدارەدران.

لە دژی ژن و منداڵان شەڕێکی جدی دەگوزەرێت

چیدەم دۆغۆ باسی لەوەکرد لە تورکیادا شەڕی دژ بە ژنان گەیشتووە بە ئاستێکی باڵا و لەم دوایانەشدا بە کوشتنی نارین گوران بووە جێگەی گفتوگۆی هەمووان.

لە بەردەوامیدا دۆغۆ وتی: "ژمارەی ڕوداوەکانی دەستدرێژکردن، بێسەروشوێنکردن و کوشتنی منداڵان لە تورکیادا لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار ڕووداو بووە. بیربکەرەوە؛ لە ناو ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار منداڵ دەستدرێژییان کراوەتەسەر، یان کوژراون یا بێسەروشوێنکراون، بەڕاستی ئەمە ئاماری شەڕە.

لە دژی ژن شەڕێک بەڕێوەدەبرێت، لەبەرامبەر منداڵان شەڕێکی جدی دەگوزەرێت. دەوڵەتی تورک شەڕدەکات بەرامبەرمان. کاتێک سەرنج دەخەینەسەر ئامارەکان دەبینین شەڕێکی ئاوا بەرفراوان لە دژی ژن و منداڵان هەیە. بیرمان نەچێت ئەمە تەنها لەناو سنوری تورکیادایە ئەم ئامارە... دۆخی منداڵان دۆخێکی قورسە. بە کوشتنی نارین ئەم دۆخە زۆرتر ڕوونبوویەوە. کوشتنی منداڵ لە تەمەنی ٨ ساڵیدا شتێکی نوێ نیە. لە ڕابردوودا دەستدرێژی کراوە سەر منداڵێکی ٢ ساڵان لەناوچەی تەکیرداغ. وە لە ئاگرێش نمونەی لەیلا، ڕابیعە ناز هەبوو. سەدان و هەزاران نمونەی ئەوانەمان بینین. پێویستە ئەم ڕووداوانە لە بیرنەکرێن."

زۆر مانادار بوو لە چالاکیەکاندا کە لە دژی کوشتنی نارین ئەنجامدران دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزکرانەوە

دۆغۆ ئەوەی بیرهێنایەوە لە چالاکیەکان کە لەدژی کوشتنی نارین ئەنجامدران دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزکرانەوە و وتی: "ئەمە زۆر مانادارە. پێویستە بە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' وەڵامی هەموو ڕوداوە کوشتنکارییەکانی دژ بە ژنان و منداڵان بدرێتەوە. تێگەی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕوحی سەرهەڵدانە. وە ڕوحی خۆپاراستنیشە. پاراستنی خۆ و منداڵانە. پاراستنی هەڤاڵانی ژنە. پاراستنی نرخە جوان و پیرۆزەکانی بنەماڵەیە. بەڵام لە ئێستادا شەڕێکی قورس هەیە، بۆیە پیویستە هەموو سیاسەتەکان ببێنرێت، وەک ئەوەی ئاکەپە بەشێوەیەکی فێڵبازانە چیدەکات؟ ئەردۆغان و دەوروبەرەکەی وتی 'با ئەم ڕووداوە سیاسی نەکرێتەوە'. وەک ڕووداوێکی یاسا 'دادگا'ی هەڵێسەنگێنن. ئەم ڕووداوە زۆر سیاسییە. هەر بۆیە پێویستە لەبەرامبەر ئەمەدا تێکۆشانی سیاسی ئەنجام بدرێت. تێکۆشانی خۆپاراستن. هەروەک چۆن دوای کوشتنی ژینا ئەمینی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەستیپێکرد، پێویستە لەبەرامبەر کوشتنی هەر منداڵ و ژنێکدا سەرهەڵدانی ئاوا بکرێت و ڕێگە لە کوشتنی ژن و منداڵ بگرێت. لەبەرامبەر ئەم هاوپەیمانێتی و سیاسەتە پیسانە پێویستە تێکۆشانێکی گەورە بکەین جگە لەمە ڕێگەیەکی دیکە بوونی نیە.

کات کاتی سەرهەڵدانە لەسەر هێڵی سەرهەڵدێری ڕێبەر ئاپۆ

دەربڕینی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە کوردستانەوە دەستیپێکرد. ڕابوون و دەرکەوتنی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆیش هەر لە کوردستانەوە بوو. بەڵام حەقیقەتی سەرهەڵدان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئازادی ژنەوە هەیە. ئەوەش بەتەواوەتی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەربڕدراوە. نمونەیەک؛ هەر لە تەمەنی منداڵییەوە وتبووی بەشودانی منداڵانی لا قبوڵ نیە. دەڵێت؛ دڵی ڕێگەی بەوەنەداوە کە خوشکەکانی لەبەرامبەر چەند کیسە گەنمێکدا هاوسەرگیری بکەن. سەرەتای سەرهەڵدانی ڕیبەر ئاپۆ بەم شێوەیە بووە. بۆیە ڕابوونی پەکەکە، دەستپێکردنی تێکۆشانی ژن لە ناو پەکەکەدا و ئافراندنی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' پەیوەندی بەو ڕۆحەی ڕێبەر ئاپۆوە هەیە.

'ژن، ژیان، ئازادی' سێ وشەیە، بەڵام بۆ کوردان و بۆ هەموو ژنان بەمانای سەرلەنوێ ژیانەوە دێت. کاتێک لە ڕووی حەقیقەتی شەخسییەوە هەڵبسەنگێنرێت، ئەوکاتە سود لەسەرلەنوێ ژیانەوە وەردەگرێت. بانگەوازییەکە بۆ سەرهەڵدان. لەبەر ئەمە سەرهەڵدانی ڕێبەر ئاپۆ سەرهەڵدانێکی ئاسای نەبوو، زۆر ڕادیکاڵە. هەربۆیە ڕێبەرمان لەناو سیستەمی قڕکردن و گۆشەگیریی سەختدا ٢٦ ساڵە ڕاگیراوە. چونکە پارێزەری ئازادی ژنە، لە دژی هەموو کۆیلایەتییە سەپێنراوەکانە بە ناوی پیرۆزی دەوڵەتی و بنەماڵەیییەوە، لە دژی هەموو جۆرە سەپێنراوێکی باڵادەستی و هەژمونگەراییە، بۆیە دیل کراوە. چونکە لە بەرامبەر بناغەی ئەم سیستەمە باڵادەستە، بە بەهێزییەوە تێکۆشا و بەرەنگاری بووەوە. هەربۆیە گۆشەگیرکراوە.

پێویستە هەڵمەتی رێبەرایەتی ڕادیکاڵ و بەهێزترببێتەوە

هەڵمەتی ئازادی رێبەرایەتی بەردەوامە. پێویستە هەڵمەتەکە زۆر ڕادیکاڵ و بەهێزترببێتەوە، ڕۆحی سەرهەڵدان زۆر گەورەتربێت. چونکە بە سەرهەڵدانێکی ئاسایی ناتوانرێت وەڵامدەرەوەی ئەم سیستەمەبێت. تەنها بە سەفەربەریبوونی هەمووان، بە تێکۆشانێکی بەڕێکخستن بوو و تێگەشتووانەوە دەتوانرێت ئەم سیستەمە ڕیشەکێش بکرێت. پێویستە لەوە تێبگەین کە ئەم سیستەمە چ سیاسەتێک دەسەپێنێت و بەگوێرەی ئەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. بەم ڕۆحێتەوە هەنگاو بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی بگرینەبەر. کات کاتی سەرهەڵدانە لەسەر هێڵی راپەڕینی ڕێبەر ئاپۆ. ئەمەی ئەیڵێم  دژوەستانەوەیە لە دژی هێرشەکانی سەر ژن و سەر کوردستانیش."

دۆغۆ باسی لەوەکرد مەترسی لەدژی ژنان لە هەموو جیهاندا بوونی هەیە و وتی: "مرۆڤایەتی و سروشتیش لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە. ئەم دۆخەش وەک کەموکوڕی بەڕێکخستن بوون هەڵدەسەنگێنرێت. سیستەم ئەمە دەکات. سیستەمی پیاوسالاری کۆڵۆنیالی بەشێوەی ڕێکخراو ئەمە دەکات بە تایبەت لە تورکیادا. ئەمە لەناو کۆمەڵگەدا بڵاودەکەنەوە. نۆکەری لەناو کۆمەڵگەدا بڵاودەکەنەوە. لەناو تورکیادا هەر پیاوێک کە کۆمەڵکوژییەک دەکات، ئەردۆغانە. ئەردۆغان لە ئێستادا وەک سەرۆککۆمار تورکیا بەڕێوەدەبات. شێوەیەک لە پیاوی ئافراند. پیاوێکی لەو جۆرەی ئافراندا کە دان بە ئیرادەی ژن، گەل و دۆستەکانیدا نانێت. پیاوێکی هەژمونخواز، سیستەم شێوە، چەوسێنەر و فاشیستە. پیاوان لە پێش هەموویەوە ئەمە لەناو کۆمەڵدا بڵاودەکەتاوە. هەربۆیە زۆرینەی بکوژانی ژن و منداڵان سزا نادرێن.

بەگوێرەی ئامارەکان، لە کۆی ٣٦ هەزار تاوان لە دژی منداڵان تەنها ٧ هەزار تاوانبار سزادراوە. بێگومان ئەمە ژمارەیەکی فەرمییە. سیستەمێکی بەرێکخستن بوون هەیە. بە یاسا، ئابوری، مافیا، چەتە، سەرۆکەکانیان، سەرۆککۆمارییان، حکومەتەکەیان، وەزیرەکانیان، بە ڕێبازی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لەناو کۆمەڵگەدا و بە هەندێک پارتی وەک هودا پار ئەمە بەڕێوەدەبات. بەتایبەت لە کوردستاندا شێوەیەک لە خیانەت دەئافرێنرێت. زۆر گرنگە هەموو ئەمانە ببینرێت.

بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لەم بابەتەدا ڕۆشنگەرییەکی ناوازە دەردەبڕێت. ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەیەکی بەهێزی مەعریفە و ئەخلاق و ئازایەتییە هەم لە دیوی کوردستانەوە، چ کوردبوونی ئازاد، چ لە ڕووی ژنبوونی ئازاد، پیاوبوونی ئازاد. وە هەر بۆیە سەرهەڵدانەکەی زۆر بەهێزە. بۆیە دوژمن زۆر لە ڕێبەر ئاپۆ دەترسێت. ئەوەندە لە قسەکانی دەترسێت و ناهێڵێت دەرچێت. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ڕۆحی سەرهەڵدانە."

پێویستە بە رۆحی بونیاتنان و سەرهەڵدانی ڕێبەر ئاپۆوە هەڵمەتەکە گەورەبکەین

ئەندامی کۆرددیناسیۆنی کەژەکە چیدم دۆغۆ ئەوەی بیرهێنایەوە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دۆستانی ئەنتەرناسیۆنال هەڵمەتەکەیان دەستپێکرد و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕی و وتی: "لە جیهان و کوردستاندا ژنانی کورد و گەلی کورد هەڵمەتەکەیان بەڕێوەبرد. پێویستە ئیدی هەڵمەتەکە هەموو سنورەکان تێپەڕێنێت، ناتوانین خۆمان لەوە لادەین بهێڵین ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵیدا ڕابگیرێت. ئەمە شایەنی ڕێبەر ئاپۆ نیە. وە شایەنی مرۆڤایەتی، گەلی کورد و ژنیش نیە. کەواتا پێویستە چی بکەین؟ پێویستە پلانسازییەکانمان بەڕێکخستنربکەین و وەرگێڕینە ئاساتێکی جەماوەری. پێویستە چالاکیەکانمان بگەینین بە ئاستێک کە ببێتە ئەرکی هەموو مرۆڤایەتی. ئەرکی بنەڕەتی گەلی کورد و هەموو ژنانە. بۆیە پێویستە هەڵمەتی ڕێبەرێتی بە ڕۆحی ڕادیکاڵانەی ڕێبەر ئاپۆییەوە گەورەتربکرێت. پێویستە بە حەقیقەتی 'ژن، ژیان، ئازادی'یەوە زۆر گەورەتری بکەین.

ئیمراڵی سیستەمێک دەرە-مرۆڤایەتییە. هەموو کاتێک وتومانە بۆیە ئەمە دروشم و پروپاگەندە نیە. هەر بەڕاستی میکانیزمێکی لە دەرەوەی مرۆڤایەتیە. هەرچی خراپییەکانە لە رژێمی ئیمراڵیەوە بڵاودەبێتەوە. بۆیە پێویستە سەرچاوەی فاشیزم، کۆڵۆنیالی، قڕکردن... کە ئیمراڵیە بە تەواوی ڕەگکێشی بکەین. پێویستە لە ئێستادا هەنگاوێکی وا هەڵگرین کە کۆتایی بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و ڕژێمی ئیمراڵی بهێنین، چالاکیەکانمان زۆر بەهێز و ڕادیکاڵتر بکەین. وەک تەڤگەرێکی ژن بانگەوازی لە هەموو مرۆڤایەتی، دۆست، گەلەکەمان و ژنانی بەشداربووی هەڵمەتەکە دەکەم تێکۆشانی بەهێزتر و گەورەتربگرنەبەر."