داگیرکەری تورک لەپێناو بنیاتنانی بارەگای سەربازی زۆزانی شێنێ وێران دەکات
دەوڵەتی تورک دەستی داوەتە وێرانکردنی دارستانەکانی نێوان ئامەد و موش لەپێناو بنیاتنانی بارەگای سەربازی لە زۆزانی شێنێ.
دەوڵەتی تورک دەستی داوەتە وێرانکردنی دارستانەکانی نێوان ئامەد و موش لەپێناو بنیاتنانی بارەگای سەربازی لە زۆزانی شێنێ.
دەوڵەتی تورک دووبارە دەستیکرد بە وێرانکردنی زۆزانی شێنێ لە چیاکانی دۆرشین، وارێ شێرە، سەرە سپی و ئەندۆک.
دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٨٠ ـەوە تیرۆری لەسەر هەرێمەکە پیادەکردووە بە پاساوی "ئاسایش" و زۆرینەی خەڵکی ناوچەکەی بە کۆچکردن ناچارکرد.
لەنێوان ساڵانی ٢٠١٣_٢٠١٥ بەشێک دانیشتووان گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان. هەرێمەکە ئاوارەکان لەخۆدەگرێت.
زۆزانی شێنێ ناسراوە بە سەوزایی و ئاوی شیرین و بەستوو، لە ساڵی ٢٠١٥ ـەوە بەناوی "ناوچەی ئەمنی تایبەت" سەردانیکردنی ئەم ناوچەیە قەدەغەکراوە.
هەرێمەکە سەر بە ئامەد بوو، پاشان بە بڕیارێکی داواکاری گشتی خرایە سەر موش.
زۆزانی شێنێ بۆتە ئامانجی شەڕی تایبەت، ئەمجارە بە بنیاتنانی بارەگای سەربازی هەڕەشەی لێ دەکرێت.
دەوڵەتی تورک بە دەستی جەردەوانەکان دارستانەکانی هەرێمەکەی وێران کردووە، لە ساڵی ڕابردووەوە دوو بارەگای سەربازی بنیاتناوە.
بەردەوام درەختەکانی هەرێمەکە دەبڕێتەوە و لە شەرناخ باردەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ هەرێمە جیاوازەکان.
لە هەندێک وێنە و ڤیدیۆدا وێرانکردنی دارستانەکان دەبینرێت.